کوردستانی

سلێمانی لەنێوان دوو کۆنگرەی حزبیدا….بزوتنەوەی ئیسلامی بۆچی شکستیهێنا ؟

شکۆی کردستان-

لەسەروبەندی بەستنی کونگرەی یەکێتی، هاوکات بوتنەوەی ئیسلامیش‌ ئەمڕۆ شەممە لەشاری سلێمانی وادەی بەستنی کۆنگرەی هەبوو بەڵام شکستیهێنا.

بەهۆی ناڕەزاێەتی باڵی کامیلی حاجی عەلی و تەواونەبوونی رێژەی یاسایی ئەندامانەوە، كۆنگرەی بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان بۆ ماوەی (10) رۆژ دواخرا.
بڕیاربوو ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، کۆنگرەی دامەزراندنی بزوتنەوەی ئیسلامی لە هۆڵی یانەی پێشمەرگە لە سلێمانی ببەسترێت و كێشەی رابەری گشتی لە نێوان عیرفان عەلی عەبدولعەزیز و كامیل حاجی عەلیدا یەکلایی بکرێتەوە.
بەڵام ئەمڕۆ تەنیا ئەندامانی کۆنگرە باڵی عیرفان عەلی عەبدولعەزیز چوونە ناو هۆڵی كۆنگرەو باڵی كامیل حاجی عەلی بایكۆتیان كرد.
بەپێی زانیارییەکان لە کۆی دوو هەزار ئەندام، هەزارو چل ئەندام چوونەتە ژورەوە، ئەوە لە كاتێكدا تەواوبوونی نیساب پێویستی بە ئامادەبوونی (هەزارو 100) كەس هەبووە، بۆیە كۆمسیۆن كۆنگرەكەی بۆ ماوەی دە رۆژ دواخست و کۆنگرەکەی ئەمڕۆی هەڵوەشاندەوە.

باڵی کامیلی حاجی عەلی ڕایانگەیاند بەهۆی پێشێلکردنی رێنماییەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و دەرهێنانی ناوی چەندین کەس لە لیستی ئەندامانی کۆنگرە و زیادکردنی چەند کەسی دیکە بە نایاسایی لە باڵی عیرفان عەبدولعەزیز
بۆیە باڵی کامیل حاجی علی بریاریدا نەچێنە کۆنگرەوەو بەوەش نیساب تەواو نەبوو، بۆیە کۆنگرەی بزوتنەوەی ئیسلامی دواخرا .

بەپێی هەواڵی میدیای ” پڕۆسە”ی سەر بە باڵی کامیلی حاجی عەلی، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق یش ١٠ رۆژ مۆڵەتی داوەتە هەردوو باڵەکە تاوەکو لەماوەی ئەو دەڕۆژەدا بگەنە رێکەوتن و کۆنگرە ببەستن، بەپێچەوانەوە هیچ باڵێکیان مافی خاوەنداریەتی ناوی بزوتنەوەی ئیسلامی نابێت.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close