کوردستانی

بافڵ تاڵەبانی پۆستێکی دیکەی باڵای یەکێتی پێسپێردرا

شکۆێ کوردستان-


ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتی، ئەمڕۆ لە كۆنگرەدا گفتوگۆی لەسەر دەكرێت، لەلایەن سەرۆكی یەكێتیەوە دوای كۆنگرە ئەندامانی دیاری دەكرێن، ئەنجومەنەكە سەرۆكی نابێت و لەلایەن سەرۆكی یەكێتیەوە سەرپەرشتی دەكرێت، سكرتێری بۆ دادەنرێت و (جەعفەر شێخ مستەفا) دەكرێتە سكرتێری ئەو ئەنجومەنە.
ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتی كە لەمادەی (54 – 55- 56)ی رەشنوسی پەیرەوی ناوخۆی یەكێتی دیاریكراوەو بڕیارە ئەمڕۆ دەنگی لەسەر بدرێت.
پێشتر كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنەكە بوو، بەڵام بەهۆی نەخۆشیەوە دەستبەرداری پۆستەكەبوو لە كۆنگرە وەك سیمبولی یەكێتی دیاریكرا، بۆیە ئەنجومەنەكە سەرۆكی نابێت و بافڵ تاڵەبانی خۆی سەرپەرشتی دەكات و ئەندامانی دیاری دەكات، سكرتێری بۆ دادەنرێت و جەعفەر شێخ مستەفا دەكرێتە سكردتێری ئەنجومەنەكە.
بەپێی رەشنوسی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی لە مادەی (56)دا هاتووە”
ئەنجومەنەكە دەتوانن پرۆژەو تێبیینی و سەرنج ئاراستەی سەرۆكی یەكێتی بكەن پرۆژەیان دەبێت و راو سەرنجیان وەردەگیرێت “
ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتی
مادەی (54):
ئۆرگانێكی باڵای یەكێتییە. ئەركی رێنماییكردنی ئەنجومەنی سەركردایەتی و ئۆرگانەكانی تری یەكیتییە بۆ سەرجەم مەسەلە سیاسی وستراتیجییەكان، ئەندامانیان لە ئەندامانی ئەنجومەنی باڵاو بەرژەوەندییەكانی پێشوو و هەروەها سەركردایەتییە پێشوەكانی یەكێتی پێكدێن.
مادەی (55)
یەكەم: ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییەكانی یەكێتی لە (9 – 15) ئەندام پێكدێت.
دووەم: سەرۆكی یەكێتی پاش كۆنگرە ئەندامانی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە بااڵكانی یەكێتی و سكرتێر و جێگرەكانی ئەنجومەنەكە دیاری دەكات.
سێییەم: سكرتێر و ئەندامانی ئەنجومەن تەمەنیان لە (50)ساڵ كەمتر نەبێت.
چوارەم: بودجەیەكی مانگانە و بارەگاو ستافی بەڕێوەبردنی خۆیان دەبێت، لە چوارچێوەی سیاسەتی دارایی وئیدارەی گشتی یەكێتی، بودجە بۆ ئەنجومەنەكە دیاری دەكرێت.
مادەی (56) ئەرك و دەسەڵات
-1 ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە بااڵكانی یەكێتی دهتوانن پڕۆژەیان بۆ پرسەكانی پەیوەست بە بەرژەوەندییە
بااڵكانی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان هەبێت و ئاراستەی سەرۆكی بكەن.
-2 لە كاتی بوونی بابەتی هەستیار و پەیوەست بە بەرژەوەندی بااڵی یەكێتی، سەرۆك و ئەنجومەنی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنی بەرژەوەندییە بااڵكانی یەكێتی لیجنەی هاوبەش بۆ تاوتۆكردن بابەتەكان پێك دەهێنن.
-3 ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییەكانی یەكێتی بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی دەتوانێت هەر بابەتێك و پرسێك بخاتە نێو ئەجندای كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی، دەتوانێ نوێنەری ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییەكانی یەكێتی بنێرێت بۆ بەشداری لە كۆبونەوەكە بۆ هەمان بابەت كە داواكراوە لەلایەن ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندیەكانی یەكیتی.
-4 سەرۆك بە سوودوەرگرتن لە ئەزموون و توانای هەڤالانی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە بالاكانی یەكێتی كار لەسەر بەرەو پێشبردنی سیاسەتی گشتی تایبەت بە پەیوەندییە گشتییەكانی یەكێتی دەكات و دەتوانێ بەشداری شاندەكانی دانوستاندنیان پیبكات.
-5 ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتی دەتوانێت بە نووسراو یان كۆبونەوە داوای روونكردنەوە لە ئەنجومەنی سەركردایەتی بكات بۆ هەر پرسێكی پەیوەست بێت بە پاراستنی بەرژەوەندی گشتی یەكێتی.
-6 ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە بالاكانی یەكێتی چاودێری بەڕێوەچونی كارهكانی حزب دهكات لە ئۆرگانە
جیاوازەكان وسەرنج و تێبینی خۆی ئاراستەی سەرۆكی حزب دەكات.
-7ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە بااڵكانی یەكێتی ڕۆڵی دەبێت لە پاراستنی تەبایی و یەكخستنی ڕیزەكانی یەكێتی لەسەرجەم ئۆرگانەكانی حزب.
8- سەرۆكی یەكێتی پێش واژۆكردنی هەر رێككەوتنامەیەك راو سەرنجی ئەنجومەنەكە سەبارەت بەو رێككەوتننامەیە وەردەگرێ.
9- پێش دیاریكردنی كۆتایی بەربژێرو پاڵێوراوەكانی یەكێتی بۆ پۆستە حكومی و پەرلەمانییەكان، راو بۆچون و سەرنجی ئەم ئەنجومەنە لەلایەن سەرۆكی یەكێتییەوە وەردەگیرێت.
10- ئەنجومەنی بەرژەوەندییە بااڵكانی یەكێتی و مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە شێوەیەكی وەرزی یان لە كاتی پێویستدا لەسەر پرسەكانی پەیوەست بە بەرژەوەندییە بااڵكانی یەكێتی كۆدەبنەوە.
11-ئەنجومەنی بەرژەوەندییە بااڵكانی یەكێتی بەدواداچون بۆ پرۆسەی سكالاكان لە نێو دامودەزگاكانی یەكێتی دەكات، لە كاتی پێویست یان دواكەوتنی وەاڵمدانەوەیان پێویستە لە ماوەیەی (30) رۆژدا بە شێوەیەكی فەرمی وەلامی بەدواداچونی ئەنجومەنەكە بدرێتەوە.
12- لە كاتی نەمانی هەر ئەندامێكی ئەنجومەنی بەرژەوەندییە بالاكان بە هەر هۆیەك بێت، مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە رێگای سەرۆكی یەكێتیەوە( لەسەر بنەمای مەرجەكانی ئەندامانی ئەنجومەن) ناوی دوو كاندید بۆ ئەنجومەنەكە دیاری دهكات، ئەنجومەنی بەرژەوەندییە بااڵكان ناوی یەكێكیان پەسەند دەكات.
13- لە كاتی بوونی بۆشایی، هەر ئەندامێكی ئەنجومەنی سەركردایەتی مافی داواكردنی گواستنەوەی بۆ ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە بااڵكانی بە رەزامەندی سەركۆی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و سكرتێری ئەنجومەنەكە هەیە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close