کوردستانی

پێشینەکانی بانکی ناوەندی هاوڵاتیانی هەرێمیش دەگرێتەوە

شکۆی کوردستان-

بەڕێوەبەری گشتی بانكە بازرگانییەكان ڕایدەگەیەنێت، ھاوڵاتییانی ھەرێمی كوردستان لە ھەموو ئەو پێشینانەی لەلایەن بانكی ناوەندی عێراقەوە دەدرێنە ھاووڵاتییان سوودمەند دەبن.

مەولود سابیر، بەڕێوەبەری گشتی بانكە بازرگانییەكان ڕاگەیاند، ھەموو ئەو كارانەی لەلایەن بانكی ناوەندی عێراقی ئەنجامدەدرێن لەلایەن بانكی نیشتمانی ھەرێمی كوردستانەوە ئەنجامدەدرێن، لە عێراق بانكی ڕەشید و ڕافیدەین ھەیە، ئێمەش لە ھەرێم بانكی نیشتمانمان ھەیە ھاوشانی بانكی ڕەشید و ڕافیدەینە لە عێراق، ھەر پێشینەیەك یان كارێكی دیكەی بانكی لەلایەن ئەو دوو بانكەوە بەڕێوەببرێن ئەوە بانكی نیشتمان لەھەرێمی كوردستان ھەمان پێشینە دەداتە ھاووڵاتییان.

بەڕێوەبەری گشتی بانكە بازرگانییەكان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: یەكێك لەو كارانەی خەڵكی كوردستان دڵی پێی خۆشە لە كردنەوەی بانكی نیشتمان ئەوەیە ھاووڵاتیانی ھەرێم لە پێشینەكان سوودمەند دەبن.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ھەموو ئەو حەواڵانەی لە دەرەوە بۆ ھەرێمی كوردستان دێن لە ڕێگەی بانكی نیشتمانەوە دەبێت، خزمەت گوزارییەكانی بانكی نیشتمان بەرفراوانن و ھاووڵاتییان و بازرگان و كۆمپانیاكان سوودمەند دەبن لە كردنەوەی بانكی نیشتمان.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close