کوردستانی

کۆنگرە بزوتنەوەی ئیسلامی دابەشکرد…حزبێکی نوێ دروستدەبێت

شکۆی کوردستان-

ئەمڕۆ سێشەممە، دەنگدان لە کۆنگرەی دامەزراندنی بزوتنەوەی ئیسلامی دەستیپێکرد، ئەم کۆنگرەیە رابەرو شورای بزوتنەوە ھەڵدەبژێرێت، دوای ساڵێک و حەوت مانگ ناکۆکی لەنێوان باڵی عیرفان عەلی عەبدولعەزیزو کامیل حاجی عەلی، چارەنوسی بزوتنەوە لەبەرژەوەندی حاجی عیرفان یەکلابووەوەو حاجی کامیلیش حزبێکی نوێ بەناوی “پەیوندی ئیسلامی” دروست دەکات.
حاجی عیرفان کە لە کۆنگرەی ١٢دا مافی خۆکاندیدکردنەوەی لەدەستدابوو، لە کۆنگرەی ئەمڕۆدا جارێکی تر وەکو رابەر ھەڵدەبژێردرێتەوەو مافی خۆکاندیدکردنەوەی بۆ رابەر، نوێ دەبێتەوەو لە سەرەتاوە دەستپێدەکاتەوە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close