کوردستانی

ڕاگەیەندراوێک بۆ هاوڵاتیانی شاری هەولێر

شكۆی كوردستان-

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر راگەیەنراوێكی ئاراستەی هاوڵاتیانی شاری هەولێر كرد كە ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەكی:

• هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (٤) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکییان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.
• کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (۲٤۷) کەس.
• سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە
خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.
• زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.
د. دلۆڤان محمدفاتح جلال
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر
۱٠ی حوزیرانی ۲٠۲٠

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close