سه‌ربه‌ست عه‌لى_هه‌ولێر
ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه به‌هۆى ناكۆكى نێوان حزبه‌كانه‌وه نه‌تواندراوه هاوپه‌یمانی كوردستان له به‌غدا پێكبهێندرێت، به‌ڵام له‌ئێستا هه‌وڵێك له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌درێت بۆئه‌وه‌ى هاوپه‌یمانییه‌ته‌كه له‌نێوان فراكسیۆنه كوردییه‌كان پێكبهێندرێت.
ژماره‌ى نوێنه‌رانى كورد كة نزیكه‌ى 60 په‌رله‌مانتاره، كه به‌سه‌ر (پارتى، یه‌كێتى، گۆڕان، یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ و نه‌وه‌ى نوێ) دابه‌شبوونه، جگه له‌و فراكسیۆانه ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه گروپێكى 15 كه‌سى له نوێنه‌رانى كورد له به‌غدا پێكهاتووه‌و تائێستا ئاماده‌نین بچنه نێو ئه‌و هاوپه‌یمانه‌تییه كه سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم خه‌ریكه دروستده‌كات.
سه‌رۆكى هه‌رێم و جێگره‌كانى، چهندجارێگ له‌گه‌ڵ حزب و سه‌رۆك فراكسیۆنه كورده‌كانى په‌رله‌مانى عێراق دانیشتوونه، به‌ڵام تائێستا رێككه‌وتنى كۆتایى له‌سه‌ر پێكهێنانى ئه‌و هاوپه‌یمانه‌تییه نه‌كراوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كارنامه‌و په‌یڕه‌وی هاوپه‌یمانه‌تییه‌كه كه خۆى له هه‌شت خاڵ ده‌بینێته‌وه به حزبه‌كان دراوه بۆئه‌وه‌ى بۆچوونى خۆیان له‌باره‌وه بخه‌نه‌ڕوو.
جه‌مال كۆچه‌ر، سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانى عێراق به (شكۆى كوردستان)ى راگه‌یاند: به‌هۆى ململانێ و ناكۆكى نێوخۆى حزبه‌كان له هه‌رێم، نه‌تواندراوه هاوپه‌یمانى فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان پێكبهێندرێت، بۆیه تاوه‌كو ئه‌و كێشانه‌ى له هه‌رێمه‌وه چاره‌سه‌ر نه‌كرێن، زه‌حمه‌ته هاوپه‌یمانى كوردى له په‌رله‌مانى عێراپق پێكبهێندرێت.
وتیشى:”پێویسته رێككه‌وتن له‌سه‌ر كارنامه‌ى هاوپه‌یمانه‌تییه‌كه بكرێت كه چۆن و به‌چ میكانیزمێك كاربكات؟ ئایا هه‌ر فراكسیۆنێك سیاسه‌تى كاركردنى سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت یاخود ده‌بێت بۆ هه‌موو كارێك بگه‌ڕێته‌وه بۆ هاوپه‌یمانه‌تییه‌كه؟”.
دوایین جار له 11ى شوباتى 2020، سه‌رۆكى هه‌رێم له‌گه‌ڵ سەرۆكی فراكسیۆنە كورستانییەكانی پەرلەمانی عێراق كۆبووبیەوەو لەو كۆبوونەوەیەدا پەیڕەوێكی كاركردنی هاوپه‌یمانه‌تییه‌كه به فراكسیۆنە كوردییەكانى بەغدا دراوه كه له هه‌شت خاڵى كاركردن پێكهاتووه.
له‌باره‌ى پێكهێنانى هاوپه‌یمانى فراكسیۆنه كوردییه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق، به‌شیر حه‌داد جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به (شكۆى كوردستان)ى راگه‌یاند: په‌یڕه‌وى كاركردنى هاوپه‌یمانى فراكسیۆنه كوردییه‌كان ته‌واو بووه و به فراكسیۆنه‌كان دراوه بۆئه‌وه‌ى بێنه ناو هاوپه‌یمانه‌تییه‌كه، ئه‌مه‌ش به كورد زۆر گرنگه كه به‌یه‌كه‌وه كاربكه‌ن و خزمه‌تى زیاتر كوردستان به‌بێ جیاوازى بكرێت.
له‌باره‌ى په‌یڕه‌وه هه‌شت خاڵییه‌كه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم، بەهار مەحموود ئه‌ندامى فراكسیۆنی گۆڕان لە ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق (شكۆى كوردستان)ى راگەیاند: سەرۆكی هەرێم پەیڕەوی هەشت خاڵی داوەتە سەرجەم فراكسیۆنە كوردییەكان لە بەغدا بۆئەوەی ببێتە بەرنامەی كاری ئەو فراكسیۆنانە لە داهاتوودا. پەیڕەوە هەشت خاڵییەكە شتی باشی تێدایە، بەڵام بەشێك لە فراكسیۆنەكان تێبیان لەسەرى هەیەو لە دوایین كۆبونەوەش له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێم، داوایان كردووه كاتى زیاتریان پێبدرێت بۆئه‌وه‌ى وه‌ڵام بده‌نه‌وه.
به‌هار مه‌حمود، رونیكرده‌وه كه لە ماوهىى رابردوودا زۆر هەوڵدراوە فراكسیۆنەكان پێكەوە كاربكەن، بەڵام هەردوو فراكسیۆنی پارتی و یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق وەك پێیوست پابەند نەبوون بەم كاركردنەوە.
به‌پێى زانیارییه‌كانى، فراكسیۆنه‌كانى (گۆڕان، كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو) به‌و مه‌رجه به‌شدارى هاوپه‌یمانه‌تییه‌كه ده‌كه‌ن، كه پارتی و یەكێتی لە هەموو بارودۆخ و گۆڕانكاریهكدا پابەند بن كارى هاوبه‌ش و چیتر پارتى و یه‌كێتى به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رسێ فراكسیۆنه‌كه‌ى دیكه، دانووستاندن له‌گه‌ڵ به‌غدا نه‌كه‌ن.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، سه‌رۆكى هه‌رێم له دوایین كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان به‌ڵێنیداوه كه پابه‌ندى كارى هاوبه‌ش ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌رسێ فراكسیۆنه‌كه.
سه‌رباره‌ت به گروپى 15ى په‌رله‌مانتاران، كه له كۆمه‌ڵێك په‌رله‌مانتارى كورد پێكدێت، سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم له هه‌وڵدایه ئه‌وانیش رازى بكات كه بچنه نێو هاوپه‌یمانه‌تییه‌كه.