شکۆی کوردستان- ڕۆژئاڤا
هێزەکانی تورکیای داگیرکەر، لەناوچەی سەرێکانی بەبیانوی جێگیرکردنی هێزەکانیان بە بیلدۆزەر چەند ناوچەیەک هەڵدەکەنن و وێراندەکەن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری شکۆی کوردستان، هێزەکانی تورکیای داگیرکەر لەنزیک گوندی داودییە لەسەرێکانی خەندەق و چاڵی گەورەیان دروستکردووە و زەوی زۆری جوتیارانیان وێرانکردووە بە مەبەستی نێگیرکردنی چەند یەکەیەکی سەربازیی.
لای خۆشییەوە ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ جەختی لەسەر ڕاستی هەواڵەکە کردەوە و ڕاشیگەیاند، هێزەکانی تورکیا پێشتر نزیکەی پەنجا شوێنی مەدەنییان لەناو شارەکات تەخت و وێران کردووە.
هەر بەگوێرەی زانیاریییەکان، تورکیا هێزی نوێیی هێناوەتە ناوچەکانی ڕۆژئاڤا بەمەبەستی سەلماندنی کاریگەریی زیاتر و بۆ ئەوەش هاوڵاتیانی بەزۆر ناچارکردووە شوێنەکانی خۆیان بەجێبهێڵن.