نێودەوڵەتیکوردستانی

چالاکوانێکی مافی مرۆڤ لە عەفرین ڕەخنەی توند لەبێدەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەرامبەر توندوتیژییەکانی تورکیا و سوریا دەگرێت


شکۆی کوردستان -ڕۆژئاڤا

ئیبراهیم شێخۆ چالاکوان و ئەندامی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لەعیفرین ڕەخنەی توندی ئاڕاستەی کۆمەڵگای نێوەوڵەتی و ڕێکخراوە جیهانییەکان گرت کە بێدەنگییان هەڵبژاردووە لە ئاستی ” هێرشە دڕندانەکانی تورکیا و توندوتیژیی هێزەکانی سەربە سوپای سوریا لە ناوچەکه.”


ئەو چالاکوانە لە لێدوانێکدا بۆ شکۆی کوردستان، ڕایگەیاند، ناوچەکە ڕووبەڕووی شەپۆلێک لە هێرشی ئاسمانی و گرتن و کوشتن و تاڵانکردن و گۆڕینی دیموگرافیا و ڕاوەدوونانی هاوڵاتیان بووەتەوە لەلان تورکیای داگیرکەر و هێزەکانی سەربە سوریا.
ئاشکراشیکرد، لەئەنجامی ئەو هەنگاوانە دژبە خەڵکی ناوچەکە و بەئامانجگرتنی دامەزراوە مەدەنییەکان، خەڵکی ڕەسەنی ناوچەکە ناچار بە کۆچکردن کراون و نێردراون بۆ شوێنی دیکە و خەڵکی دیکە لە جێیان دانراوە.


هاوکات، ئاشکراشیکرد، دۆخی خێمەی ئاوارەکان زۆر خراپ و بێ خزمەتگوزارییەو نەخۆشی تێیایاندا بڵاوبوەتەوە.
وتیشی کە بێدەنگی لە ئاستی ئەم هەموو تاوانە دژبە مرۆڤایەتییە لە ناوچەکانی ڕۆژئاڤا مایەی شەرمەزاریی کۆمەڵگای نێودەوڵەتییە و پێویستە بە زوترین کات بێنە سەرخەت.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close