شکۆی کوردستان
فهرماندهى گشتى هێزهكانى سوریاى
دیموكرات (ههسهده) ئاشكرایدهكات، ئەمریکا لەبارەی مانەوەی هێزەکانیان لەڕۆژئاوای کوردستان دڵنیایی پێداون.
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ پێگەی “مۆنیتۆر” ڕایگەیاندوە، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا پێیانڕاگەیاندون کە بەهۆی گرژییەکانی ناوچەکەوە لەسوریا ناکشێنەوە.
عەبدی لەچاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ ماڵپەڕە ئەمریکییەکە کە دوێنی چوارشەممە بڵاوکراوەتەوە باسی لەوەکردوە، ئێران دەیەوێت هێزەکانی ئەمریکا لەسوریا دوربخاتەوە، ئەمەش ئامانجێکی بنەڕەتییو هاوبەشە لەگەڵ “ڕژێمەکانی سوریاو تورکیا”.
لەسەرەتای دەستپێکردنی شەڕی نێوان حەماسو ئیسرائیل لەغەززە، بنکە ئەمریکییەکان لەسوریاو عێراق زیاتر لە 70 هێرشیان کراوەتەسەر و بەهۆیەوە زیاتر لە 60 سەربازی ئەمریکی برینداربون.
فەرماندەی گشتیی ههسهده ڕاشیگەیاندوە، ئەگەر ئەمریکییەکان سوریا بەجێبهێڵن، ئەوا ناچاردەبن عێراقیش بەجێبهێڵنو بەپێچەوانەشەوە ڕاستە، بەڵام ئەوان پێیانڕاگەیاندون کە ناوچەکە جێناهێڵن.
ئاماژەی بەوەشکردوە، تورکیا دەیەوێت بارودۆخی ناوچەکە بۆ زیادکردنی هێرشەکانی لەباکوری رۆژهەڵاتی سوریا “ڕۆژئاوای کوردستان” بقۆزێتەوە.
جەختیشیکردۆتەوە، پەلامارەکانی تورکیا دەبێتە هۆی لاوازکردنی جەنگی دژ بەداعشو متمانەی کوردیش بەهاوبەشە ئەمریکییەکانیان لاوازدەکاتو هانی دوژمنەکانی هەسەدەش دەکات.