سهربهست عهلى – ههولێر/تایبەت بە رۆژنامەی شكۆی كوردستان
سهرۆكى فراكسیۆنى گۆڕان له پهرلهمانى كوردستان ڕایدهگهیهنێت: چوار دۆسیەی گەندەڵی و بەفیڕۆدانی سامانی گشتی ھەن، كه لە ڕابردوو و ئێستادا زۆرترین ڕەخنەیان لێی ھەبووە، بۆیه بەدواداچوون و ڕاپۆرتیان بۆی ھەبووە.
عهلى حهمهساڵح، سهرۆكى فراكسیۆنى گۆڕان له پهرلهمانى كوردستان به شكۆى كوردستانى ڕاگهیاند: حکومەتی ھەرێم بڕیاریدا بە پێداچوونەوە بە ھەر چوار بوارەکەدا، جێبەجێبەجێکردنی بڕیارەکان بەباشی و چاوپۆشینەکرد لە ھیچ بەرپرس و کۆمپانیایەک مانگانە 150 ملیۆن دۆلار دەگەڕێنێتەوە خەزێنەی دەوڵەت.
لهبارهى ئهو چوار بڕیاره، سهرۆكى فراكسیۆنى گۆڕان وتى:”یەک: کۆمپانیانی نەوت و چەندین بواری تر وەک پێویست باجیان نەداوە، بڕیار درا بە پێداچونەوەی وەرگرتنی باج لە کۆمپانیاکانی بواری نەوت و غازو ئەو کۆمپانیا ناوخۆییانەی گرێبەستی خزمەتگوزاریان لەگەڵ کۆمپانیاکانی بواری نەوت ھەیە، کۆمپانیاکانی ئاسایشی بواری نەوت و کۆمپانیاکانی بواری ئەنترنێت و گوندەکانی نیشتەجێبوون.
دوو: چەندین کۆمپانیا لە خاڵە سنوریەکان بە ناوی جیاوازەوە سەرقاڵی پارە وەرگرتن، داھاتی مانگانەیان تێكڕا، لەسەرجەم خاڵە سنوریەکان نزیکەی 50 ملیۆن دۆلارە، لە ڕاپۆرتێکدا وەردەکاری ئەم کارەمان دیاریکردوە. بڕیاردرا بە پێداچونەوە بە گرێبەستی کاری سەرجەم کۆمپانیاکان.
سێ: پێشتر مانگانە، ھەزاران بەخشینی گومرگی ھەبووە، بڕیاردرا بە پێداچوونەوە بە لێخۆشبوونی گومرگی.
چوار: حەجمی قاچاخی لە ھەندێک لە خاڵە سنورییەکان مانگانه، 25 ملیۆن دۆلار بووە، بڕیاردرا بە ڕێگریکردن لە قاچاخی لە سەرجەم خاڵە سنورییەکان.
لهبارهى ئهوهى ئایا ئەم بڕیارانە جێبەجێدەبێت؟ عهلى حهمهساڵح وتى: “ئەگەر ئەم بڕیارانە وەک خۆی و بەبێ چاوپۆشی لەکەس جێبەجێبوو ئەوکات دەتوانین بڵێین: چاکسازی دەکرێت، بهڵام ئەگەریش جێبەجێبەجێ نەبوو ئەرکی ئێمە قسەو ھەڵوێستە”.
گوتیشى: “پێشنیارێکی تریان کردوە، بە وەرگرتنەوەی پارێزگاری کێڵگە نەوتییەکان لە کۆمپانیاکانی سکویریتی و دروستکردنی کۆمپانیای خزمەتگوزاری بۆ کێڵگە نەوتییەکان مانگانە بە لای کەم 50 ملیۆن دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی”.