ڕۆژنامەکوردستانی

لەناوچەیەكی عێراق داعش لە سێ قۆڵەوە ھێرشدەكات

شكۆی كوردستان-

لە سنووری داقووق داعش لە سێ قۆڵەوە ھێرشیکردە سەر ھێزە عێراقییەکان.

بەگوێرەی سەرچاوەكانی هەواڵ، شەوی رابردوو چەکدارانی داعش لە سنوری داقووق لە سێ قۆڵەوە ھێرشیکردەسەر پۆلیسی فیدراڵی و کوژراو و برینداری لێکەوتەوە. 

کاژێر 11:00ـی شەوی رابردوو 5-2-2021، ژمارەیەک چەکداری داعش کە بە 20 چەکدار مەزەندە دەکران، ھێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی پۆلیسی فیدراڵی لە نزیک گوندی تەل تەبعە لە سنووری داقووق. سەرچاوەیەک لە پۆلیسی داقووق بە تۆڕی رایگەیاندوە “داعش کەشی باراناوی شەوی رابردووی قۆستەوە بۆ هێرشکردن و بەھۆیەوە پێنج پۆلیس بریندار بوون و دوانی دیکەش کوژران”.

  ئەو سەرچاوەیە وتیشی “بەھۆی زۆری باران کامیرەکانی چاودێریی کاریان نەکردووە و تاوەکو چەکدارەکان لە سەنگەرەکان نزیک نەبوونەوە ھەست بە جموجۆڵیان نەکراوە و دوای ھێرشەکەش بۆ شوێنێکی نادیار ھەڵاتوون”.

بینینی زیاتر
Back to top button
Close