تایبەت بە رۆژنامەی شكۆی كوردستان-
کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی ئەمریکی، هەردوو زاراوەی کوردی (کرمانجی و سۆرانی) بۆ لیستی زمانەکانی وەرگێڕانی کۆمپانیاکە زیادکرد.
له چهند رۆژى رابردوودا، کۆمپانیاى مایكرۆسۆفت هەواڵی زیادکردنی زمانی کوردی بۆ لیستی زمانەکانی وەرگێڕان، لە ماڵپەری خۆی بە ناونیشانی (وەرگێڕ دوو دیالێکتی کوردی بۆ وەرگێڕانی دەق زیاد دەکات) بڵاوکردووەتەوە.
هەردوو زاراوەی کوردی (کرمانجی و سۆرانی) لە ئەپلیکەیشنی وەرگێڕانی کۆمپانیاکە دادەنرێن، بەکارهێنەران دەتوانن لە رێگەی ئەپلیکەیشنی وەرگێڕان، مایکرۆسۆفت ئۆفیس و ئەپلیکەیشنی بینگ، زیاتر لە 70 زمانی جێگیرکراوی جیهان بۆ زمانی کوردی وەرگێڕن و بە پێچەوانەوە.