شكۆی كوردستان-
ئه‌ناتۆلی ئه‌نتۆنۆڤ، باڵیۆزی روسیا له ئه‌مریكا رایگه‌یاند، چه‌ند جارێك به‌رپرسانی ئۆكرانیایان ئاگاداركردوه‌ته‌وه كه كۆمه‌ڵكوژی روسییه رابگرن، به‌ڵام بێ‌سود بوه بۆیه ئه‌م ئۆپراسیۆنانه‌یان ده‌ستپێكرد، بۆیە “ئه‌گه‌ر وڵاتان له‌سه‌ر ئه‌م هاوكارییه سه‌ربازیانه‌یان به‌رده‌وامبن، دورنییه مڵملانێی سیاسی ئه‌مریكا و روسیا به جه‌نگ یه‌كلایی نەكرێته‌وه”
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی Russia today، ئه‌ناتۆلی ئه‌نتۆنۆڤ، ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاندوه، هه‌مو كارێك ده‌كه‌ن له پێناو ئه‌وه‌ی زیانی گیانی له ئۆكرانیا كه‌مبكه‌نه‌وه و ژیانی هاوڵاتیانی ئۆكرانیا به پارێزراوی بهێڵنه‌وه.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كار له‌سه‌ر پاراستنی ژیانی هاوڵاتیانی ئۆكرانیا ده‌كه‌ین و دامه‌زراوه مرۆیی و ئابورییه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌پارێزین
وتیشی، “به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كار له‌سه‌ر پاراستنی ژیانی هاوڵاتیانی ئۆكرانیا ده‌كه‌ین و دامه‌زراوه مرۆیی و ئابورییه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌پارێزین، پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ و به‌رقه‌رار كردنی ئاشتی ئامانجی سه‌ره‌كیمانه له ئۆكرانیا”.
هێرشه‌كانمان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هاوڵاتیانی ئۆكرانیا ناكه‌نه ئامانج و ته‌نها به به‌كارهێنانی سیستمی موشه‌كی ورد ئامانجه سه‌ربازییه‌كانی ئۆكرانیا ده‌پێكین
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “هێرشه‌كانمان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هاوڵاتیانی ئۆكرانیا ناكه‌نه ئامانج و ته‌نها به به‌كارهێنانی سیستمی موشه‌كی ورد ئامانجه سه‌ربازییه‌كانی ئۆكرانیا ده‌پێكین، ده‌بێت هه‌موان له‌وه تێبگه‌ن كه وڵاتانی رۆژئاوا به‌رپرسی یه‌كه‌من له‌وه‌ی له ئۆكرانیا ده‌گوزه‌رێت”.
ئه‌گه‌ر وڵاتان له‌سه‌ر ئه‌م هاوكارییه سه‌ربازیانه‌یان به‌رده‌وامبن، دورنییه مڵملانێی سیاسی ئه‌مریكا و روسیا به جه‌نگ یه‌كلایی نه‌كرێته‌وه
ئه‌ناتۆلی ئه‌نتۆنۆڤ له باره‌ی پێدانی چه‌ك هۆشداری دایه ئه‌مریكا و ئه‌وروپا و جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، “پێدانی چه‌ك به ئۆكرانیا له‌لایه‌ن وڵاتانی رۆژئاواوه، جه‌نگی ئه‌م گۆماوه قوڵترده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر وڵاتان له‌سه‌ر ئه‌م هاوكارییه سه‌ربازیانه‌یان به‌رده‌وامبن، دورنییه مڵملانێی سیاسی ئه‌مریكا و روسیا به جه‌نگ یه‌كلایی نه‌كرێته‌وه”.
ئاشكراشیكردوه، “هه‌ر كاروانێكی سه‌ربازی به‌ناو خاكی ئۆكرانیادا بگوازرێته‌وه، بێ دودڵی ده‌یکه‌ینه ئامانجی هێزه‌كانی خۆمان، چونكه ئه‌وه مافێكی ره‌وای هێزه‌كانمانه”.