کوردستانی

کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە چەند داواكارییەك ئاراستەی كازمی دەكەن

شكۆی كوردستان-

کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە رایگەیاند، لەبارەی دۆخی بریندارانی چەکی کیمیایی، بەپارێزگابونی هەڵەبجە، جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگا بۆ قەرەبوکردنەوەیان، پابەندبونی عێراق بە رێککەوتنی رۆما و کارکردن بۆ دۆزینەوەی منداڵە ونبوەکان، شەش داواکارییان ئاڕاستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردوە.

کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەردانەکەی ئەمڕۆی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ پارێزگاکەیان داوایانکردوە حکومەتی فیدڕال بودجەیەک بۆ ئاوەدانکردنەوەی شارەکەیان تەرخانبکات.

ئەوەش هاتوە، داوا دەکەن عێراق بڕیارەکانی دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق بۆ کردنەوەی دادگایەکی مەدەنی بۆ وەرگرتنەوەی قەرەبوی قوربانیانی تاوانی کیمیابارانی هەڵەبجە جێبەجێبکات.

لەبەشێکی دیکەی یاداشتەکەدا هاتوە، پێویست دەکات حکومەتی فیدڕال لەرێگەی وەزارەتی تەندروستییەوە کاری جدی بکات بۆ چارەسەرکردنی بەرکەوتوانی چەکی کیمیابارانی هەڵەبجە لەناوەوە و دەرەوەی وڵات.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close