شكۆی كوردستان
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند، دوێنێ هه‌ینی، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دوای ئەوەی سه‌ردانی سلێمانی كرد، سەردانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجەی كرد، ژماره‌یه‌ك داواكاریان خستەڕو، كه یه‌كێكیان په‌یوه‌سته به‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
داواكاری موچه و نه‌وت و ده‌رمان و گه‌نمی جوتیاران ده‌خرێته‌به‌رده‌م كازمی
سه‌باره‌ت به‌داواكاریه‌كانیان له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ئاشكرایكرد، “ئێمه چه‌ند داواكاریه‌كمان هەبو له‌وانه‌ش، موچه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، نه‌وتی سپی و سوته‌مه‌ینیه‌كان، ده‌رمان و پێداویستیه‌كانی خه‌ڵك، پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران”.
داوا له‌مسته‌فا كازمی ده‌كرێت سلێمانی له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی دیكه‌دا جیانه‌كاته‌وه
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، له‌گه‌ڵئه‌وانه‌شدا ژماره‌یه‌ك داواكاری گشتی دیكه‌یان هەبوە له‌و كه‌رتانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌هه‌مو عێراقه‌وه وه‌ك ئاو، كاره‌با، به‌نداوه‌كان، ژینگه و ده‌روازه‌كان و ئه‌منیه‌ت، به‌یه‌ك چاو ته‌ماشای پارێزگاكان بكرێت و سلێمانی جیانه‌كرێته‌وه ئه‌وه‌ش له‌ژێر بنه‌مای ده‌ستور ئه‌و ماف و به‌ركه‌وتانه‌ی شایسته‌ی خه‌ڵكی كوردستانن جێبه‌جێكرێن”.
رۆژی پێنجشەممە مسته‌فا كازمی به‌سه‌ردانێك گه‌یشته پارێزگای هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوه‌وه و پاشانیش سه‌ردانی قه‌زای زاخۆی كرد و ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیلی به‌سه‌ركرده‌وه، دواتر سەردانی هەردو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەی كرد و لەنزیكەوە چاوی بە بەرپرسانی ئەو دو پارێزگایە كەوت.