نێودەوڵەتیڕۆژنامە

لەبارەی چالاکییە ئەتۆمییەکان، سێ وڵاتی ئەوروپا داوایەک ئاڕاستەی ئێران دەکەن

شكۆی كوردستان-

هەریەک لە بریتانیا، ئەڵمانیا و فڕەنسا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا داوایان لە ئێران کرد کە وەفادار بێت بەرامبەر پابەندییە ئەتۆمییەکەی لە چوارچێوەی پلانی کاری گشتگیری هاوبەش (رێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015) دروستکردنی ئامێری پیتاندنی ناوەکی بوەستێنێت.

بریتانیا، ئەڵمانیا و فڕەنسا داوا لە ئێران دەکەن دروستکردنی ئامێری پیتاندنی ناوەکی لە وڵاتەکەی رابگرێت

هەرسێ وڵاتی ئەوروپی بریتانیا، ئەڵمانیا و فڕەنسا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا نیگەرانی خۆیان لەبارەی دروستکردنی بنکەیەکی نوێی دروستکردنی ئامێری پیتاندنی یۆرانیۆم لە نزیک وێستگەی ئەتۆمی نەتەنزەوە دەربڕی و داوایان لە تاران کرد دروستکردنی ئەو ئامێرانە بوەستێنێت.

ئاماژەیان بەوەشکرد، وەفادرانەبونی تاران بە پابەندییە ئەتۆمییەکانی جێگەی نیگەرانییەوە و زیانی مەترسیدار بە رێککەوتننامە ئەتۆمییەکە دەگەیەنێت، کە مەبەست لێی قەدەغەکردنی بڵاوکردنەوەی چەکی ئەتۆمییە لە جیهاندا.

قەبارەی یۆرانیۆمی پیتێنراو لە ئێران بۆ 10 هێندە زیادیکردوە

شەوی رابردو ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، قەبارەی یۆرانیۆمی پیتێنراو لە ئێران، ئەو ئاستەی تێپەڕکردوە کە لە رێککەوتننامە ئەتۆمییەکە بۆی زیادکرد، قەبارەی ئەو مادەیە لە کۆگاکانیدا بۆ 10 هێندە زیادیکردوە.

هەشتی ئەم مانگە، عەلی ئەکبەر ساڵحی، بەڕێوەبەری دەزگای وزەی ئەتۆمی ئێرانی لە لێدوانێکدا بۆ تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران رایگەیاند، دەستیان بە دروستردنی بنکەیەکی نوێ بۆ دروستکردنی ئامێرەکانی پیتاندنی ناوەکی لە ناوەندی شاخێک لە نزیک وێستگەی ئەتۆمی نەتەنز کردوە، بڕیارە وەک جێگرەوەی ئەو هۆڵە بەکاربهێنرێت کە بەهۆی تەقینەوەکەی مانگی تەمموزی ئەمساڵ زیانی بەرکەوتبوە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close