وتاری هونهر سمایل- تایبەت بە رۆژنامەی شكۆی كوردستان
منیش بەدەر نەبووم لەو نەخۆشی و قوربانیانەی كه کۆمەڵگهی کوردیی تێیکەوتووه. شەڕەف وشەیەکی بێ مانایە، چونگه ئەگەر مرۆڤ ئازاد نەبوو ئهوا درۆ گەورەترین چەکی کوشندەیەو باشترین تەکنەلۆژیایە کە لە منداڵییەوە رامان دەهێنن لەسەری بڕۆین و پێی بژین.
له وڵاتى ئێمه، كاتێك گەنجەکان (باڵغ) دەبن یان هەستی (جنس)یان دەبزوێت، هەنگاوی یەکەم دەینێن شوکردن یا ژنهینانە بۆ تێرکردنی هەواو هەوەس و چێژ وەرگرتن هەرگیز بەخەیاڵیشیان دانایێت دوای هاوسەرگیری چی دەبێت؟ رێگاکان چین بۆ بە بەردەوامیدان بە ژیان لەگەڵ کەسێك کە دەبێتە هاوبەشت لە هەموو بوون و نەبونێکدا پێتەوە دەڵکێت رێگەت نادات بەتەنیا بیت و دەست بۆ شتی تر درێژ بکەیت، کاتێك ئەوەندە دەزانن کە ماوەیەکی کەم تێر دەبن و توانای بەردەوامیان نامێنێت لەخەو بەئاگا دێن کە واهەست دەکەن کەوتونەتە چاڵێکی قووڵ ناتوانن لەسەر قاچەکانیان بوەستن بۆ بەردەوامیدان بە خێزان و ژیانی هاوسەرگیری..هتد. چونکە پێشتر کەس پێی نەوتوون: هاوسەرگیری خێزان تەنها جنس کردن نییە، شایی و گەڕان نییە بۆ ماڵە خزمان و سەیرانگەکان؛ بهڵكو هاوسەرگیری و شوکردن بەرپرسیاریەتییەکی گەورەی دەوێت و دەبێ بەهێزبیت و بجەنگی لەپێناوی رازیکردنی کەسی بەرامبەرت، دەبێ توانای مانەوەت هەبێت و دڵی گەورە و ئارامی دەوێت دەبێ هەوڵ و کۆششی زۆری بۆ بدەیت بۆ پەیداکردنی لەتێ نان، نانەکەش بکەیت بە دوو بەش.
بهداخهوه زۆربەی گەنجەکان لەم وڵاتە هاوسەرگیری و خێزان بە شاری یاری تێگەشتوون وادەزانن چەند خولەکێکە دەچن و تام و چێژی لێوەردەگرن و دەگەڕێنەوە بۆ ماڵی باوکیان، بۆیه گەورەترین دوژمنی گەنجی ئەم وڵاتە دایك و باوکانن! چونكه مناڵەکانیان دەخەنە ناو چاڵ و بۆ خۆهەڵکێشان و دەرخستنی خۆیان تا بڵێن ئێمه (فڵان كهس) دەزانی کەسانێکی چ مەعقوڵن کوڕو کچەکانیان شوویان کردووە و ژنیان هێناوە! لهكاتێكدا نازانن بۆ رازیکردنی قسەی خەڵك چ قوڕێکت کردۆتە سەر مناڵەکانت و دۆزەخێکت بۆ دوو خێزان دروستکردوە هەر شتێکیش روو بدات ئێوەی دایك و باوك هۆکاری یەکەمن.
زوڵمێکی تریش كه دایك و باوك لە مناڵەکانیان دەکەن ئهوهیه، كه بووكهكهیان خزمهتى خهسوویى بكات، بۆ ئهمهش گرنگ نییە کوڕەکە تا چەند ئامادەیە بۆ ئەو کاره، یاخود بهلایانهوه گرنگ كه ژن بكهن بە چێشتلێنەرو نۆرینگەی نەخۆش لەماڵهوه.
کێشەیەکی تری گەنج و پیاوی ئەو وڵاتە ئهوهیه، كه دوای هاوسەرگیری ئینجا عاشق دەبن
بەڵام عاشقی خێزان و مێردەکانیان نا، بهڵكو عاشقی کەسێکی تر دهبن كه ئهوهیان خیانهته.
هەڵەیەکی ترى گەورەو نەفامی کۆمەڵگهی ئێمە ئهوهیه، كه کچ و کوڕەکانیان نادەن بەیەك بەڵکو باوك و دایکەکان وەکو دراو ئاڵوگۆڕیان پێدەکەن کاتێك کە داواکاری کچیان دێت دەبینن کوڕەکە ئەوەی هیچ نەبێت.. خوێندەواری نییە، پیشەی نییە، پارەی نییە، عەقڵی نییە بهڵكو تەنها هەرزەکارەو منداڵه و ژن به بوکەڵەو هەڵماتێنی تێگهیشتووه و شهوانه لەگەڵ خۆی دەینوێنیت.
درۆیەکی هەرە گەورەی کۆمەڵگهی ئێمە؛ ههڵهى باوانه کە درۆزنی گەورە دایك و باوكن زۆرجار باش دەزانن کوڕ یا کچەکەیان کەم عەقڵ و هاروهاجە و دەم شڕە پەروەردەی سەقەتە، کەچی ئەم بەڵایە لەکۆڵ خۆیان دەکەنەوە بە حیسابی خۆیان ئەگەر بەشوی دەن یان ژنی بۆ بێنن باش دەبێت، کەچی دوای ئەم هەنگاوە ماڵهكهیان دەبێتە مەیدانی جەنگ ماڵەکەیان دیسان دایك و باوکەکان پەند وەرناگرن وا لەم دوانە دەکەن منداڵێکیان ببێت بەحیساب باش دەبن و دەگونجێن دوای لەدایكبوونی منداڵەکە، کەچی لە کۆتایی منداڵەکە دەبێتە قوربانی ژیان.