نێودەوڵەتیکوردستانی

حکومەتی عێراق موچەی فەرمانبەران زیاددەکات و هەرێمیش ئاڵای سپی هەڵکرد

شکۆی کوردستان-


شەریف سلێمان پەرلەمانتاری عێراق رایگەیاند، ، دڵنیاییەک لە حکومەتەوە هەیە بۆ ناردنی پڕۆژە یاسای هەمواری موچەی فەرمانبەرانی عێراق بۆ پەرلەمان.


ئاماژەی بەوەشکرد، بە یاساکردنی ئەو پڕۆژەیە پرسێکی گرنگە بۆ زۆربەی چینەکانی کۆمەڵگەی عێراقی بەوپێیەی چەندین توێژ بە شێوەیەکی بەرچاوموجەکانیان زیددەکات.
پێشتریش، موعین کازمی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق باسی لەوەکردبو، ئەنجوومەنی وەزیران پرسی هەمواری موچەی فەرمانبەران تاوتوێ دەکات و لە ساڵی داهاتوو پڕۆژە یاسای هەمواری موچە لە پەرلەمان ئامادە دەبێت.


ئەمە لەکاتێکدایە، حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم دوێنێ لەڕێگای وتەبێژ و وەزیری دارایی و سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانەوە شکستیهێنانی لە کوبوونەوەکانی لەگەڵ بەغدا راگەیاند و بەڕوونی وتی کە ناتوانن موچەی ئاسایی فەرمانبەران دابین بکەن.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close