نێودەوڵەتیڕۆژنامە

حزبی بەعس بەفەرمی مردنی عیزەت دوری راگەیاند

شكۆی كوردستان-

حزبی بەعس، کۆچی دوایی عزەت دوری، سەرکردە لە حزبی بەعس و جێگری پێشوی سەدام حسێن، سەرۆکی پێشوی رژێمی بەعسی روخاوی راگەیاند.

حزبی بەعسی روخاو لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، عزەت ئیبراهیم دوری جێگری سەدام حسێن، سەرۆکی پێشوی رژێمی بەعس کۆچی دواییکرد، بەبێ ئەوەی زانیاری لەبارەی هۆکاری مردنەکەی ئاشکرابکات.

 دوێنێ یەکشەممە عزەت دوری لەیەکێک لە گۆڕستانەکانی پارێزگای سەڵاحەدین بەخاک سپێردراوە

لای خۆیەوە ماڵپەڕی CNNـی ئەمریکی لەزاری سەرچاوەیەکی ناوخۆی عێراق بڵاویکردوەتەوە، بەرەبەیانی دوێنێ یەکشەممە عزەت دوری لەیەکێک لە گۆڕستانەکانی پارێزگای سەڵاحەدین بە ئامادەبونی بەشێک خزمەکانی بەشێوەیەکی نهێنی بەخاک سپێردراوە.

گەیشتوەتە پلەی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕش

عزەت ئیبراهیم دوری (1 تەمموزی ساڵی 1942) لە دایکبو، ناوبراو سەر بە عەشیرەتی “المواشط ” بوە لە قەزای دوری سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین، لە ساڵی 1968ەوە وەک سەرکردەیەکی حزبی بەعس دەرکەتوە، دواتریش گەیشتوەتە پلەی جێگری سەرۆکی (ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕش)، هەروەها لە ژمارەیەک پۆستی باڵادا کاریکردوە وەک وەزیری ناوخۆ و وەزیری کشتوکاڵی عێراق.

دوای ساڵی 2006 بوە بە ئەمنیداری گشتی حزبی بەعس

دوای لادانی رژێمی بەعس لە پرۆسەی ئازادی عێراق ساڵی 2003 و هەروەها دوای لەسێدارەدانی سەدام حسێن لەساڵی 2006، حزبی بەعس عزەت دوری وەک ئەمنیداری گشتی حزبەکەی لەجێگەی سەدام حسێن دیاریکردوە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close