نێودەوڵەتی

کۆشکی سەرۆکایەتی ڕووسیا بەپەلە هۆشداری دەدات لەتەقینەوەی کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

شکۆی کوردستان-

كۆشكی كرملین، كۆشكی سەرۆكایەتی كۆماری ڕووسیا، لەڕاگەیەنراوێكی بەپەلەدا، هەموو جیهانی ئاگاداركردەوە لەوەی كێشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەرەو مەترسییەكی گەورە دەڕوات و، ناوچەكە دەتەقێتەوەو، شەڕێكی گەورە دروست دەبێت.

بەگوێرەی بڵاوكراوەی كرملین، كەمێك لەمەوبەر فلادیمێر پۆتین، بەتەلەفۆن قسەی لەگەڵ هەریەك لە: ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆككۆماری ئێران، عەبدولفەتاح سیسی سەرۆككۆماری میسر، مەحمود عەباس سەرۆكی دەستەڵاتی فەلەستین، بەشار ئەسەد سەرۆككۆماری سوریا، كردووە و هەمووان هاوڕابوون لەسەر ئەوەی كێشەكە لە كۆنترۆڵ دەرچووە و مەترسی هەیە ببێتە جەنگێكی هەرێمایەتی كاولكەر.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close