نێودەوڵەتیکوردستانی

گه‌ردونناسێك ئه‌و ساڵه‌ ده‌ستنیشانده‌كات كه‌ دوو ڕه‌مه‌زانی تێده‌كه‌وێت

شكۆی كوردستان-

گەردونناسێکی ناسراوی سعودی رایدەگەیەنێت، لەساڵی 2030 دا دو مانگی رەمەزانی تێدەکەوێت.

 لەساڵی 2030 زاینیدا دو مانگی رەمەزانی تێدەکەوێت

خالد زەعاق، گەردونناسی سعودی لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاویکردوەتەوە رایگەیاندوە، لەساڵی 2030 زاینیدا دو مانگی رەمەزانی تێدەکەوێت، بەڵام ئەمە لە ساڵی کۆچیدا رونادات.

هەموو 33 ساڵ جارێک ئەم دیاردە گەردونییە دوبارە دەبێتەوە 

بەگوێرەی شیکردنەوەی ئەو گەرونناسە، هەموو 33 ساڵ جارێک ئەم دیاردە گەردونییە دوبارە دەبێتەوە و پێشتر لەساڵی 1965 و 1997 رویانداوە لەساڵی 2030 و 2063ش دوبارە دەبنەوە.

 ئێمە لەو ساڵە زاینییەدا 36 رۆژ بەرۆژو دەبین

رونیشیکردوەتەوە، لەساڵی 1451ی کۆچی دەستپێکی مانگی رەمەزان بەرامبەر دەبێت بە 5ی کانونی دوەم/1 ی 2030، و لەساڵی دواتردا واتە لە 1452، دەستپێکی مانگی رەمەزان دەکاتە 26 ی کانونی یەکەم/ 12ی 2030، بەو مانایەش ئێمە لەو ساڵە زاینییەدا 36 رۆژ بەرۆژو دەبین، 30رۆژیام لە ساڵی 1451ی کۆچی و شەش رۆژیشیان لە 1452ی کۆچی.

ساڵی مانگی پێکهاتوە لە 354 رۆژ، بەڵام لەساڵی رۆژیدا 365 رۆژە و جیاوازی نێوانیان 11 رۆژە و هەر ئەمەش هۆکاری دروستبونی ئەو جیاوازییەوە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close