نێودەوڵەتی

یەكێتی ئەوروپا: هیوادارین بەبێ كێشە دسەڵات لەئەمریكا رادەستبكرێت

شكۆی كوردستان-

سەرۆکی کۆمسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لەبارەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا رایگەیاند، هیوادارین بەشێوەیەکی ئاشتیانە و بەبێ کێشە دەسەڵات لەئەمریکا رادەستبکرێت.

هیوادارین بەشێوەیەکی ئاشتیانە و بەبێ کێشە دەسەڵات لەئەمریکا رادەستبکرێت دوای راگەیاندنی ئەنجامە فەرمییەکان

ئەمرۆ چوارشەممە لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، جۆزیف بۆرێڵ سەرۆکی کۆمسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لەبارەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا رایگەیاند، هیوادارین بەشێوەیەکی ئاشتیانە و بەبێ کێشە دەسەڵات لەئەمریکا رادەستبکرێت دوای راگەیاندنی ئەنجامە فەرمییەکان.

ئێمەش پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا وەک بایەتێکی لەپێشینە دەبینین، خۆمان بە شەریک و هاوپەیمانیان دەزانین

بۆرێڵ راشیگەیاند، جۆ بایدن سەرۆکی راگەیەنراوی ئەمریکا بەنیازی کارکردنە لەگەڵ هاوپەیمانەکانی وڵاتەکەی، ئێمەش پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا وەک بایەتێکی لەپێشینە دەبینین، خۆمان بە شەریک و هاوپەیمانیان دەزانین و دەمانەوێت پەیوەندییەکانمان لەسەر بنەمای شەراکەت بێت.

وتیشی، پرسەکانی روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا، قەیرانی تەندروستی و پرسەکانی دیکەی پەیوەندیدار بە چین و ناتۆ لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمریکا تاوتوێدەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان تا 20-ی کانونی دوەم چاوەڕێدەکەن کە ئەو کات سەرۆکایەتی ئەمریکا لەنێوان بایدن و ترەمپدا یەکلایی دەکرێتەوە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close