شکۆی کوردستان-ڕۆژئاڤا
تەڵعەت یونس سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکردن لە هەرێمی جزیرە ڕایگەیاند، تورکیای داگیرکەر هەموو لایەنەکانی ژیانی مەدەنی و هاوڵاتیانی لەهەرێمی جزیرە و تەواوی ڕۆژئاڤا کردۆتە ئامانج و ئەوەش شەڕە دژی مرۆڤایەتی.
تەڵعەت یونس ئاماژەی بەوەش کرد، تورکیا بێ گوێدانە هیچ پرنسیپێکی مرۆڤایەتی، ناوەندەکانی تەندروستی و شوێنە خزمەتگوزاریییە مەدەنییەکان و تەنانەت ناوەندێکی وەکو ناوەندی شتنەوەی گورچیلەی بۆمباران کردووە.
داواشی لەکۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد، بێدەنگ نەبن لەئاستی ئەم کردەوە تیرۆرستییانەی تورکیای داگیرکەر کە خەڵکی بێتاوانی هەرێمی جزیرە شەهید دەکات و ژێرخانەکەی وێراندەکات.