شكۆی كوردستان-
فهرماندهی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران رایگهیاند، موحسین فەخریزادە زانای ئەتۆمی وڵاتەکەی بهپیلان و رێنوێنی ئیسرائیل تیرۆركراوه.
حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، “موحسین فەخریزادە بە پلان و رێنوێنی ئیسرائیل تیرۆر کراوە”.
تۆڵهسهندنهوهی موحسین فەخریزادە-مان خستوەتە بەرنامەی کارمانەوە
ئاماژهی بهوهشكرد، تۆڵهسهندنهوهی موحسین فەخریزادە-یان خستوەتە بەرنامەی کاریانەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ ئاژانسەكانی ئێران بڵاویانكردەوە، موحسین فەخریزادە، زانا و بەرپرسی یەكەمی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لە كردەوەیەكی تێرۆریستیدا لە دەماوەندی سەر بە تارانی پایتەختی ئێران تێرۆركراوە.
حسێن دەهقان، راوێژکاری سەربازی عەلی خامنەیی رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران لەپەرەی فەرمی خۆی لە تویتەر رایگەیاند، “دەوڵەتی جولەکە لەدواین رۆژەکانی تەمەنی هاوپەیمانە سیاسییەکەیدا (دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا) هەوڵدەدات فشار لەسەر ئێران دروستبکات بۆ پەلکێشکردنی جەنگێکی فراوان لەناوچەکەدا”.
باسی لهوهشكرد، کاردانەوە و تۆڵەکردنەوەی کوژراونی موحسین فەخریزادە زانای ئەتۆمی وڵاتەکەی وەک “هەورە بروسکە” دەبێت و تۆڵەی ناوبراو دەکەنەوە.