نێودەوڵەتیڕۆژنامە

ئەردۆگان و مێركڵ چەند بابەتێكی گرنگ تاوتوێدەكەن

شكۆی كوردستان-

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆگان لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە پەیوەندی بە راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێرکڵ کرد.

ئەردۆگان و مێرکڵ لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە پەیوەندییەکیان ئەنجامداوە

بەپێی ئەو راگەیاندراوەی لە فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەربە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڵاوکراوەتەوە، ئەردۆگان و مێرکڵ لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە پەیوەندییەکیان ئەنجامداوە.

لە میانی پەیوەندییەکەدا، ئەردۆگان و مێرکل تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردو وڵاتیان کرد، و ھەڵسەنگاندنیان بۆ پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا-یەکێتی ئەوروپا لە قۆناغی نوێدا کرد.

خوازیاری ھەڵدانەوەی لاپەرەکی نوێین لەبارەی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا

ئەردۆگان ئاماژەی بەوەدا کە خوازیاری ھەڵدانەوەی لاپەرەکی نوێیە لەبارەی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا و سوپاسی راوێژکاری ئەڵمانیای کرد بۆ ھەوڵە بنیاتنەرەکانی لەمبارەیەوە.

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆگان راشیگەیاندوە، ئەوان ئامادەی دەستپێکردنی گفتوگۆن لەگەڵ یۆنان بەڵام لایەنی یۆنانی بە بیانوی جیا ھەوڵی خۆدزینەوە لە گفتوگۆکان دەدات.

بە گوێرەی راگەیاندراوەکە، ئەردۆگان بە بۆنەی نزیکبونەوەی جەژنی سەری ساڵی زاینی پیرۆزبایی لە مێرکڵ کردوە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close