تایبەت بەرۆژنامەی شكۆی كوردستان- هەولێر
له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ (شكۆى كوردستان) ناهیده ئیرمیش، نوێنه‌رى هه‌ده‌په له هه‌رێمى كوردستاندا ڕایده‌گه‌یه‌نێت: بارودۆخى كوردانى باكوور له توركیا زۆر خراپه و ڕۆژ به‌ڕۆژیش خراپتر ده‌بێت، بۆیه كوردانى باكوور هانا بۆ باشوورى كوردستان دێنن، به‌ڵام به‌داخه‌وه لێره‌ش دڵنیا نین!
هه‌ر له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا، نوێنه‌رى هه‌ده‌په ده‌ڵێت: ” كورد له هه‌ر شوێنێكى دونیادا ئازادییه‌كى هه‌بێت، ده‌وڵه‌تى تورك خۆى ده‌گه‌یه‌نێت و له‌ناوى ده‌بات! ئه‌گه‌ر بۆشى نه‌كرا ئه‌وا له‌ڕێگه‌ى ده‌وڵه‌تانى دیكه‌وه هه‌وڵى له‌ناوبردنى ئه‌و ئازادییه ده‌كات كه بۆ كوردان دێته‌پێش”.
له‌باره‌ى بارودۆخى كوردانى باكوور له توركیا، ناهیده ئیرمیش ده‌ڵێت: “ڕه‌وشى ئازادى له باكوورى كوردستان دوو هێنده‌ى ئه‌وه‌ى له میدیاكانه‌وه باسده‌كرێت، زه‌حمه‌تتره، چونكه ئێستا ئه‌ردۆغان به‌شێوه‌یه‌كى زۆر فاشیى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كوردانى باكوور و هه‌ده‌په ده‌كات. ڕاستى ئه‌و كاره ئه‌ردۆغان ده‌یكات بۆ ئه‌وه نییه كه هه‌ده‌په دوور بخرێته‌وه، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه كه كوردان نابنه خاوه‌ن هیچ شتێك. ته‌نانه‌ت كورد له هه‌ر شوێنێكى دونیادا ئازادییه‌كى هه‌بێت، ده‌وڵه‌تى تورك خۆى ده‌گه‌یه‌نێت و له‌ناوى ده‌بات! ئه‌گه‌ر بۆشى نه‌كرا ئه‌وا له‌ڕێگه‌ى ده‌وڵه‌تانى دیكه‌وه هه‌وڵى له‌ناوبردنى ئه‌و ئازادییه ده‌كات كه بۆ كوردان دێته پێش”.
ده‌شڵێت: “بۆ نموونه ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه كوردانى باكوور ده‌یانه‌وێت به ئازادى بژین و وڵاتانى خۆیان هه‌بێت و ببنه خاوه‌ن ناسنامه و سه‌ربه‌خۆیانه بژین، توركیا هه‌وڵى له‌ناوبردنیان ده‌دات. توركیا ده‌یه‌وێت كورد له‌ناو ببات و توركیا ده‌یه‌وێت ئاوا نیشان بدات كه كورد له توركیا نییه، واته توركیا كوردستان قبوڵ ناكات.
ئه‌و وڵاتانه‌ى كه ده‌یانه‌وێت به‌رگرى له كوردانى باكوور بكات ئه‌وا توركیا ڕێگریان لێى ده‌كات. توركیا وانیشانى وڵاتانى ده‌دات كه كوردانى باكوورر هه‌موویان تیرۆریستن و حه‌ز به ئاشتى ناكه‌ن.
له ئێستادا سێ سه‌د هه‌زار كوردى باكوور له زیندانه‌كانى توركیادان ئه‌و ژماره‌یه به قه‌د شارۆچكه‌یه‌ك ده‌بێت بۆیه كاره‌ى توركیا زۆر مه‌ترسیداره، چونكه توركیا ده‌یه‌وێت یان زیندانى یاخود كوردانى باكوور بكوژێت.
كێشه‌كه له سیسته‌مى توركیادایه، چونكه توركیا له‌وكاته‌ى دروستبووه له‌سه‌ر بنه‌ماى یه‌ك خاك و یه‌ك میلله‌ت دروستبووه‌و هه‌رگیز قبوڵى ئه‌وه ناكرێت كه كورد له توركیا ده‌ژین و میلیه‌تێكى سه‌ربه‌خۆن. كابینه‌كانى حكومه‌ت له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندى كاریان كردووه بۆ نموونه هه‌ندێك كابینه‌ى حكومه‌ت هه‌ن له‌سه‌ره‌تادا وتویانه كه كورد هه‌یه به‌ڵام دواى چه‌ند ساڵێك ئینكاریان كردووه كه كورد له توركیا هه‌بێت به‌ڵكو وتویانه ئه‌وه‌ى هه‌یه بۆ له‌لایه‌ن وڵاتانه‌وه دژى توركیا ده‌جوڵێندرێت.
له هه‌ڵبژاردنى گشتى نزیكه‌ى 60 په‌رله‌مانتارى كورد له په‌رله‌مانى توركیادان، به‌ڵام له ئێستادا نیوه‌ى په‌رله‌مانتارى كورد‌و هاوسه‌رۆكى هه‌ده‌په و ژماره‌یه‌كى زۆر له سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كان له گرتوخانه‌دان و قیومیان له‌سه‌ر دانراوه. بۆ نموونه گه‌وره‌ترین سه‌رۆك شاره‌وانیمان له ئامه‌د وه‌رگرت هه‌مان شه‌و سكاڵا له دژى تۆمار كرا له‌كاتێكدا ئه‌و سه‌رۆك شاره‌وانییه هێشتا ده‌ستبه‌كار نه‌بووه و ده‌ستگیركرا و دوورخراوه‌ته‌وه. ئه‌وه پلانێكى پێشوه‌خته بوو.
ژماره‌یان نازانین كه چونكه زیاتر له سه‌رۆك شاره‌وانى و شارۆچكه‌مان به‌ده‌ست هێنا بوو، به‌ڵام ئێستا ته‌نیا 14 كه‌س ماوه ئێستا بارودۆخى كوردانى باكوور زۆر زه‌حمه‌ت بووه. چونكه كارى سیاسى و كلتوورییى و فه‌رهه‌نگیكان لێی ده‌گرێت و هیچ ڕۆژێك نییه ئه‌ندام و لایه‌نگیرانى هه‌ده‌په ده‌ستگیر نه‌كرێت.
وڵاتانى ئه‌وروپى كارى جددیان بۆ كوردانى باكوور نه‌كردووه و هیچ كاتێك وڵاتانى ئه‌وروپى هێنده‌ى ئێستا لاواز نه‌بوونه دژى توركیا. ته‌نانه‌ت نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش وه‌كو پێویست كاریان له‌سه‌ر كه‌یسى ئێمه نه‌كردووه‌ـ، ته‌نانه‌ت توركیا په‌لى بۆ زۆر شوێن هاوێشتووه به‌ڵام وڵاتانى ئه‌وروپى بێده‌نگن.
توركیا ده‌یه‌وێت ئیمپڕاتۆرییه‌تى عوسمان زیندو بكاته‌وه و ده‌سه‌ڵاتى ته‌واوى له‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست هه‌بێت، ته‌نانه‌ت له باشوورى كوردستانیش ده‌یه‌وێت ئه‌و به‌شه ئازاد كراوه ده‌ستگیربكات.
هه‌ده‌په له باكوورى و باشوور و هیچ شوێنێك ناتوانین به ئازادى كاربكه‌ین، ئێشمه لێره وه‌كو نوێنه‌راپه‌تى هه‌ده‌په كار ده‌كه‌ین نه‌ك ڕێكخستن و كارى حزبایه‌تى. په‌یوه‌ندییمان له‌گه‌ڵ هه‌موو حزب و لایه‌نه‌كان هه‌یه و به‌ڵام ئه‌ندامانمان ژیانیان لێره له هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانى زه‌حمه‌ت بووه ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى له توركیا ئازادییان نیه هاتوونه‌ته باشوور كه‌چى لێره‌ش ره‌وش باش نییه‌و ئیقامه‌یان نادات و به‌ڵگه‌ى كاتیان پێده‌درێت و دواتر به زه‌حمه‌ت بۆیان نوێ ده‌كرێته‌وه. ته‌نیا بۆیان هه‌یه بگه‌ڕێنه‌وه توركیا ئه‌وه‌ش زۆر زه‌حمه‌ته و زیندانى ده‌كرێن. ژیان بۆ كوردانى باكوور زۆر زه‌حمه‌ته.
ره‌وشى كوردانى باكوور له مه‌خموور زۆر خراپه و ماوه‌ى سالێیكه كێشه‌یان بۆ دروست ده‌كرێت و ده‌فره‌تى كاركردنیان نییه و قه‌یرانه‌كه زۆر زه‌حمه‌ت بووه. بارودۆخه‌كه زۆر تراژیدیایه.