شكۆی كوردستان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاند، له‌ساڵی 2020دا 14977 (چوارده هه‌زار و نۆسه‌د و حه‌فتا و حه‌وت منداڵیش به‌سروشتی له‌دایكبون.
به‌گوێره‌ی ئامارێكی ته‌ندروستی هه‌ولێر، له ساڵی 2020دا 88086 (هه‌شتا و هه‌شت هه‌زار و هه‌شتا و شه‌ش) كه‌س سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی ئافره‌تان و له‌دایكبونی فێركارییان له هه‌ولێر كردوه، له‌و ژماره‌یه‌ش 34954 (سی و چوار هه‌زار و نۆسه‌د و په‌نجا و چوار) كه‌سیان خه‌وێندراون، هه‌ر له‌و ژماره‌یه 4366 منداڵی ناكام خه‌وێندراون.
5724 (پێنج هه‌زار و حه‌وتسه‌د و بیست و چوار) نه‌شته‌رگه‌ری گه‌وره ئه‌نجامدراوه
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، 5724 (پێنج هه‌زار و حه‌وتسه‌د و بیست و چوار) نه‌شته‌رگه‌ری گه‌وره، 6755 (شه‌ش هه‌زار و حه‌وتسه‌د و په‌نجاو و پێنج) نه‌شته‌رگه‌ری منداڵبون، 14977 (چوارده هه‌زار و نۆسه‌د و حه‌فتا و حه‌وت منداڵیش به‌سروشتی له‌دایكبون، كه 10955 (ده هه‌زار و نۆسه‌د و په‌نجاو پێنج)یان كوڕ و 10777 (ده هه‌زار و حه‌وتسه‌د و حه‌فتا حه‌وت)یان كچ بون.
له‌ساڵی 2020دا شه‌ش حاڵه‌تی له‌دایكبونی منداڵی سیانه تۆماركراوه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ساڵی 2020دا شه‌ش حاڵه‌تی له‌دایكبونی سیانه، 504 (پێنجسه‌د و چوار) حاڵه‌تی له‌دایكبونی منداڵی دوانه تۆماركراوه، هه‌ر له‌و ساڵه‌دا كۆی گشتی پشكنینه‌كان گه‌یشتوه‌ته 712039 (حه‌وتسه‌د و دوازده هه‌زار و سی و نۆ) پشكنین.