نێودەوڵەتی

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا داوادەکات “ژیرانە” مامەڵە لەگەڵ قەیرانی ڕوسیا و ئۆکرانیادا بکرێت

شكۆی كوردستان-

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا هانی ئەوروپا و ئەمریکای دا بە وردی بیر بکەنەوە لە سەپاندنی سزاکانی دژ بە ڕوسیا لە مەڕ ئەگەری هێرشی مۆسکۆدا بۆ سەر ئۆکرانیا.

لەکاتێکدا وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا هاوپەیمانی گەورەی ئاسایشی ئەڵمانیان، ڕوسیا گەورەترین دابینکەری گازی وڵاتەکەیە.

یەکێک لەو سزایانەی ئەڵمانیا دەکرێت بە سەر ڕوسیادا بیسەپێنێت بریتی دەبێت لەکوژاندنەوەی ڕێڕەوی گازی نۆرد ٢ کە لە ڕوسیاوە دێت. بەڵام ئەوە دەکرێت قەیرانی کەمی گاز لە ئەوروپا درووستبکات.

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز گوتی “ژیری دەبێت ڕەچاوبکرێت لە گرتنی هەر ڕێوشوێنێک بۆ سزادانی پێشێلکەرانی ئەو پرەنسیپانەی لەسەریان ڕێککەوتووین بۆ ئەوەی زۆرترین کاریگەری هەبێت”.

گوتەکانی شۆڵز لە رۆژنامەی شودندۆچ زەیتونگی ئەڵمانی رۆژی یەکشەممە بڵاوکرانەوە.

لە دیدارەکەدا لەگەڵ ڕۆژنامەکە، شۆڵز دژی ئەو بۆچوونە وەستایەوە کە ئەمریکا و وڵاتانی ئەروپا ناکۆکن لەسەر وەڵامێکی هاوبەش دژی ڕوسیا.

گوتیشی، “لە بازنەی هاوپەیمانەکاندا، لەسەر ئەگەری ئەو ڕێوشوێنانە بیانگرینە بەر کۆکین. دەبێت بتوانین لە حاڵەتی لە ناکاودا هەنگاوی کرداری بگرینە بەر.”

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close