شكۆی كوردستان-
بنه‌ماڵه‌ی “ژیار به‌رزان عه‌لی” ئه‌و كوڕه‌ی له‌گه‌ڵ كچێكدا له یه‌كێك له‌باخه‌كانی سیتەك ژه‌هراوی بون رونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كه‌نه‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ئاگاداری ھه‌ردو بنه‌ماڵه پێكه‌وه له سیتەك بون و دیداری دو كه‌سی دهزگیرانداربوه به‌مه‌به‌ستی قسه‌كردن له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ھاوسه‌رگیری.
له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا بنه‌ماڵه‌ی ژیار به‌رزان عه‌لی كه له‌گه‌ڵ كچێكدا له‌یه‌كێك له‌باخه‌كانی سیتەك ژه‌هراوی بون و گیانی له‌ده‌ستدا رایگه‌یاند، ئێواره‌ی چوارشه‌ممه 20ی ئه‌م مانگه، بنه‌ماڵه‌كه‌مان، گه‌نجێكی به ویقار و دامه‌زرا و خۆشه‌ویستی ھه‌موانی له‌ده‌ستدا، ژیار به‌رزان عه‌لی، به ماڵئاوایی ھه‌تاھه‌تایی كۆستێكی گه‌وره‌ی له دڵی ھه‌موان دروستكرد.
كۆستی كاكه ژیار كه‌وته به‌ر شاڵاوی سۆشیال میدیا و میدیا نابه‌رپرسه‌كان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی (ڤییو لایك و كۆمێنت)
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “كۆستی كاكه ژیار كه‌وته به‌ر شاڵاوی سۆشیال میدیا و میدیا نابه‌رپرسه‌كان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی (ڤییو لایك و كۆمێنت) ھه‌ر له‌سه‌ره‌تای كۆستهكهوه به گه‌رمی كه‌وتنه بڵاوكردنه‌وه‌ی ھه‌واڵی ناڕاست له‌سه‌ر روداوی گیانله‌ده‌ستدانه‌كه‌ی”.
كاكه ژیار، وه‌ك ھه‌ر گه‌نجێكی تری ئه‌م دونیایه له خه‌می پێكه‌وه‌نانی خێزان و ئایندهی خۆی بوه
ئه‌وه‌شی رونكردوه‌ته‌وه، “كاكه ژیار، وه‌ك ھه‌ر گه‌نجێكی تری ئه‌م دونیایه له خه‌می پێكه‌وه‌نانی خێزان و ئایندهی خۆی بوه، به‌ڵام چ خێزانێك و چۆن ئاینده‌یه‌ك؟ بۆ ئه‌مه ھه‌میشه ورد بیریده‌كرده‌وه، سهرنجام بڕیارده‌دات له‌گه‌ڵ خانمێكی به‌رێز و خاوه‌ن بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م كوردستانه خێزان پێكبھێنێت، ئه‌م بڕیاره‌شی ئێمه وه‌ك كه‌سه نزیكه‌كان و خانه‌واده‌ی كاكه ژیار و خانه‌واده‌ی خانمه به‌رێزه‌كه لێی ئاگاداربوین، له چه‌ندین ئاڵوگۆڕی باسوخواستی ھاوسه‌رگیریان راوێژمان گۆڕیوه‌ته‌وه له‌گه‌ڵییان”.
دیداری چوارشه‌ممه‌ی ماڵئاوایی به‌ئاگاداری ھه‌ردو بنهماڵهبوه و دیداری دو كه‌سی دهزگیرانداربوه ھه‌ر بۆ قسه‌كردن بوه له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ھاوسه‌رگیری
سه‌باره‌ت به كاتی روداوه‌كه‌ش، بنه‌ماڵه‌ی ژیار محه‌مه‌د باسی لهوهكردوه، دیداری چوارشه‌ممه‌ی ماڵئاوایی به‌ئاگاداری ھه‌ردو بنهماڵهبوه و دیداری دو كه‌سی دهزگیرانداربوه ھه‌ر بۆ قسه‌كردن بوه له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ھاوسه‌رگیری، ئایندهی ژیانی پێكهوهییان كه مخابن ژه‌ھری (گاز) ھه‌ناسه‌ی ھه‌ردوكیان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه و سه‌ره‌نجام ژیانی كاكه ژیارمان ده‌بات”.
ھه‌ر له‌گه‌ڵ كۆچی دوایی ژیار ره‌مه‌زان، خانه‌واده‌ی خانمه بهرێزهكهش كۆستباربون
هه‌ر به‌گوێره‌ی رونكردنهوهكه، ھه‌ر له‌گه‌ڵ كۆچی دوایی ژیار ره‌مه‌زان، خانه‌واده‌ی خانمه بهرێزهكهش كۆستباربون و چه‌ندینجار رایانگه‌یاندوه كۆستی ژیانئاوای ژیار بۆ ئه‌وان قورستره نه‌ك بۆ خانه‌واده‌ی ژیار خۆی، زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی خانه‌واده‌ی ئه‌و خانمه‌ش به‌شداری پرسه‌ی كاكه ژیار بون وه‌ك پرسه‌ی خۆیان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كردوه و به‌ئاشكرا ئه‌وانیش ده‌ڵێن، “ئه‌وه‌ی سۆشیال‌میدیا بێڕه‌حمانه به‌كاكه ژیاری كرد كۆستی ھه‌ردولای گه‌وره‌تر كرد”.
ئێواره‌ی 20ی ئه‌م مانگه، كچ و كوڕێك له یه‌كێك له باخه‌كانی سیتەكى سنوری پارێزگای سلێمانی، به‌هۆی غازه‌وه ژه‌هراوی بون، كوڕه‌كه گیانی له‌ده‌ستدا و له‌ئێستاشدا كچه‌كه له‌ژێر چاودێری پزیشكیدایه.