ڕۆژنامەکوردستانی

حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان خه‌رجییه‌كانى كاره‌با بۆ 75% كه‌مده‌كاته‌وه‌

شكۆی كوردستان-

دواى زیادكردنى نرخى كاره‌با و گۆڕینى شێوازى كارپێكردنى وێستگه‌كانى كاره‌با له‌ گازوایله‌وه‌ بۆ ڤازى سروشتى و هه‌ڵمى، له‌ ئێستادا حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پاڵپشتى بۆ كه‌رتى كاره‌با  75%  كه‌مكراوه‌ته‌وه‌.

به‌پێى زانیارییه‌كان، دواى ئه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان شێوازى كارپێكردنى وێستگه‌كانى له‌ گازوایله‌وه‌ كرده‌وه‌ وێستگه‌ى ڤازى و هه‌ڵمى  و له‌گه‌ڵ زیادكردنى نرخی یەكەی كارەبا بەهەموو جۆرەكانییەوە (ماڵان، حكومی، پیشه‌سازى، بازرگانی و كشتوكاڵی)، له‌‌ ئێستادا نرخى خه‌رجى و پاڵپشتى حكومه‌ت بۆ كه‌رتى كاره‌با له‌ 100%ه‌وه‌ بۆ  25% كه‌مكراوه‌ته‌وه‌.

به‌پێى داتاو ئاماره‌كانى وه‌زاره‌تى كاره‌با، بچوكترین یەكەی پێوانەی وزەی كارەبا كه‌ كیلۆ وات سەعاتە (k.w.h) ئەوەی كە بەرهەمدێت ودابەشدەكرێت تێكڕای خەرجییه‌كه‌كانى حكومه‌ت له‌ماوه‌ى ڕابردودا 18 سەنته‌وه‌  كردوه‌ به‌ 6.2 سه‌نت. دواى زیادكردنى نرخى كرێى كاره‌با به ڕێژه‌ى 20‌% بۆ یه‌ك كیلۆ وات له‌ ئێستادا 5 سه‌نت له‌لایه‌ن هاوبه‌شانى كاره‌با ده‌درێته‌وه، ئه‌وه‌شى ده‌مێنێته‌وه‌ زیاتر له‌ دۆلارێكه‌ له‌ بودجەی گشتى دابینده‌كرێت.

كه‌مال محه‌مه‌د، وه‌زیرى كاره‌باى حكوتى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند: خەرجییه‌كانى ساڵانى ڕابردو بۆ كاره‌با  له‌ نێوانی سێ بۆ چوار ملیار دۆلار بو، كه‌ بەشی گەورەی خەرجی كارەبا بریتییە لە كڕینی گازوایل (دیزل) بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا لەلایەن كەرتی تایبەت كە ساڵانە دەكاتە دو ملیار دۆلاره‌، به‌ڵام له‌ماوه‌ى سێ ساڵى ڕابردوو خه‌رجییه‌كان به‌ڕێژه‌ى 75% كه‌مكراوه‌ته‌وه‌.

له‌ ئێستادا ملیۆنێك و 500 هه‌زار هاوبه‌شى له‌ هه‌رێمى كوردستاندا هه‌یه‌.

بینینی زیاتر
Back to top button
Close