نێودەوڵەتی

نرخی نه‌وت به‌رزترین ئاستی له‌ماوه‌ی 14 ساڵدا تۆماركرد

شكۆی كوردستان-

ئەمڕۆ شەممە 5ی ئازاری 2022، نرخی نەوت لەجیهاندا بەڕێژەی 7.65% بەرزبوەوە و نرخی نەوتی برێنت بە 118.11 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەوەش بەرزبونەیەوەیەکی بەرچاوی بەهای وزەیە دوای ئەوەی هەفتەی رابردو نرخی بەرمیلێک نەوت بە 93 دۆلار بو.

بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 118.11 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت

ئەمڕۆ بەهای نەوت لەبازارەکانی جیهان بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی، بەجۆرێک  نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت  7.65% بەرزبوەوە و ئێستا بە 118.11 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت. هه‌روه‌ها نه‌وتی خاوی تێكساسیش 8.01% بەرزبوەوە و بە 115.68 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هۆکاری بەرزبونەوەی  بەهای نەوت بۆ شەڕی نێوان روسیا و ئۆکرانیا دەگەڕێتەوە

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، هۆکاری بەرزبونەوەی بەهای نەوت بۆ بەردەوامی گرژییەکانی نێوان روسیا و ئۆکرانیا دەگەڕێتەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی گفتوگۆکانی دوێنێی نێوان هەردو وڵات بێ ئەنجام کۆتایی هات و وڵاتانی رۆژئاواش سزای توندیان بەسەر روسیادا سەپاندوە.

چاوەڕێ دەکرێت ساڵی 2022 بەتێکڕا بەهای نەوت لە 66 دۆلاردا جێگیرببێت

هاوکات پەیمانگای دارایی نێودەوڵەتی (IIF) لەدواین راپۆرتیدا باسی لەوەکردوە،  سەرەڕای بەردەوامی بەرزبونەوەی بەهای نەوت لەچەند مانگی داهاتودا، بەڵام چاوەڕێ دەکرێت ساڵی 2022 بەتێکڕا بەهای نەوت لە 66 دۆلاردا جێگیرببێت، بۆیە داوا دەکات گەشەی ئابوری وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت لەم ساڵدا بۆ پەرەپێدانی کەرتەکانی دیکە و رەخساندنی هەلی کاری زیاتر بۆ گەنجان سودی لێوەربگیرێت.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close