شكۆی كوردستان-
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هۆشداری له شه‌پۆلی دوه‌می كۆرۆنا ده‌دات و وته‌بێژی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، “له‌روی زانستیه‌وه پێشبینی بۆ خراپترین دۆخی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌كه‌ین”.
د. ئاسۆ حه‌وێزی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا ده‌ریده‌خات شه‌پۆلێكی قورسی كۆرۆنامان تێپه‌ڕاند، بۆیه ئه‌و شه‌پۆله‌ی كه دێت شه‌پۆلی دوه‌می كۆڕۆنا ده‌بێت، ئێمه هیوادارین به‌وجۆره نه‌بێت كه پێشبینیده‌كرێت، چونكه له‌روی زانستیه‌وه قسه ده‌كه‌ین و ده‌بێت خۆمان بۆ شتی خراپ ئاماده بكه‌ین نه‌ك شتی باش.
ئه‌وه‌ی پێشبینیده‌كرێت ده‌وروبه‌رمان هه‌موی ئاگره بۆ به كۆرۆنا، بۆیه ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌ممانه شه‌پۆلی دوه‌می كۆرۆنا ده‌بێت
وتیشی، “ئه‌وه‌ی پێشبینیده‌كرێت ده‌وروبه‌رمان هه‌موی ئاگره بۆ به كۆرۆنا، بۆیه ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌ممانه شه‌پۆلی دوه‌می كۆرۆنا ده‌بێت، ئاماده‌كاریه‌كانیش بۆ خراپترین دۆخ كراون نه‌ك دواتر بوترێت نه‌مانزانی”.
رێكخستنه‌وه‌ی ده‌وامی قوتابخانه‌كان زۆر گرنگ بو، ئێستا باشترین كات بو كه بڕیاردرا بكرێنه‌وه
سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان، د. ئاسۆ حه‌وێزی ئاشكرایكرد، رێكخستنه‌وه‌ی ده‌وامی قوتابخانه‌كان زۆر گرنگ بو، ئێستا باشترین كات بو كه بڕیاردرا بكرێنه‌وه، جگه له‌وه‌ش به‌ره‌چاوكردنی خۆپارێزی و ده‌وامی ته‌ناوبی قوتابیان و مامۆستایان پرۆسه‌كه ده‌ستیپێكردوه‌ته‌وه، پێشبینیه‌كان له‌روی زانستیه‌وه‌ن و سه‌ره‌تاش قۆناغی 12ی ئاماده‌یی وه‌ك ئه‌زمونی كرایه‌وه و پرۆسه‌كه زۆر باش به‌ڕێوه‌چو، بڕیاریشدراوه دو هه‌فته جارێك هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخه‌كه بكرێت”.
هیچ راپۆرتێك له‌باره‌ی داخستنی قوتابخانه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی نه‌هاتوه
سه‌باره‌ت به‌داخستنی قوتابخانه و خوێندنگه‌كان به‌هۆی تۆماركردنی توشبوی كۆرۆنا، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاند، هیچ راپۆرتێك له‌باره‌ی داخستنی قوتابخانه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی نه‌هاتوه، هیچ بڕیارێكیش له‌لای ئێمه‌وه ده‌رنه‌چوه بۆ داخستنییان.