ڕۆژنامەکوردستانی

تەرمی د. رۆژ نوری شاوەیس لە پیرمام بەخاكدەسپێردرێت

شكۆی كوردستان-

د. رۆژ نوری شاوەیس ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لەتەمەنی 74 سالیدا كۆچی دوایی كرد، دوای گواستنەوەی تەرمەكەی بۆ مزگەوتی جەلیل خەیات لەشاری هەولێر، سەرچاوەیەك لەبنەماڵەكەی رایگەیاند سبەی لەمەڕاسیمێكدا لەپیرمام بەخاكدەسپێردرێت.

رۆژ نوری شاوەیس، ساڵی 1947 لە سلێمانی لەدایکبوە و کۆلێژی ئەندازیاری لە زانکۆی موسڵ خوێندوە و بڕوانامەی دکتۆرای لە ئەندازیاری لە ئەڵمانیا بەدەستهێناوە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بوە.

لە هەڵبژاردنی ساڵی 1992 سەرۆکی لیستی پارتی بوە و لە کابینەی یەکەمی حکومەتدا جێگری سەرۆک وەزیران بوە

لە هەڵبژاردنی ساڵی 1992 سەرۆکی لیستی پارتی بوە و لە کابینەی یەکەمی حکومەتدا جێگری سەرۆک وەزیران بوە، ساڵی 1999-2003 سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بوە، سەرۆک وەزیرانی کابینەی سێیەم لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، ساڵی 2004 جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بوە.

رۆژ نوری شاوەیس، ساڵی 2010 سەرۆکی شاندی دانوستاندنکاری هەرێمی کوردستان بوە بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق.

بینینی زیاتر
Back to top button
Close