ڕۆژنامەکوردستانی

فەرماندەی هێزەكانی پێشمەرگەی شەنگال لەبارەی كاریگەرییەكانی هێرشی توركیا بۆسەر شەنگال هۆشداری دەدات

شكۆی كوردستان-

فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگەی شنگال رایگەیاند، چەند ڕۆژێکە حەشدی شەعبی هێزێکی زۆری هێناوەتە ناو شنگال، دەڵێن بۆ شەڕی تورکیایە، وەک دەزانرێت قوەتی حەشدی شەعبی قوەتی ئێرانە، بۆیە ئەگەر تورکیا هێرش بکاتە سەر شنگال دەبێتە شەڕی نێوان ئێران و تورکیا “ئێمەش دەبینە قوربانی”.

قاسم شەشۆ، فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگەی شنگال بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندوە، “لەحاڵەتی هێرشی تورکیا بۆسەر شنگال ئێمە شەڕ ناکەین، ئێمە تەنها بەرگری لەخۆمان دەکەین ئەگەرنا نەشەڕی تورکیا دەکەین نەشەڕی عێراق، ئێمە تەنها بەرگری لەخۆمان و ناوچەی خۆمان دەکەین، بەهۆکاری پارتێکی سیاسی و حەشدی شەعبی ئەگەری دروستبونی شەڕ هەیە لەشنگالدا”

ئەوەشی خستەڕو، “خەڵکی شەنگال لەئێستادا مورتاح نین دەترسن جارێکی تر بکوژرێنەوە و ئاوارە بکرێنەوە، هەرچەندە خۆیان ئەوانەی گەڕاونەتەوە دوبارە واخەریکە شەنگال جارێکی تر چۆڵ دەکەنەوە و رادەکەن، چونکە خەڵک مەترسی زۆرە”.

لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی پەکەکە لە شنگال، قاسم شەشۆ رەتیکردەوە چەکدارانی پەکەکە شەنگالیان چۆڵ کردبێت لەو ڕوەوە دەڵێت، “پەکەکە هەر لەشەنگالدا ماون تەنانەت ژمارەیان زۆرتر بوە”.

دەربارەی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر شنگال قاسم شەشۆ وتی، “ئەو رێککەوتنە ئەبەد جێبەجێ نەبوە، پەکەکە و حەشدی شەعبی دەڵێن، ئێمە لەشنگال دەرناچین هەم شەڕی پێشمەرگە دەکەین و هەم شەڕی حکومەتی تورکیاش دەکەین ئەگەرهاتن”.

بەرپرسی هێزەکانی شنگال دەشڵێت، “ئێمە هیواداربوین ئەو رێککەوتنەی شنگال لەنێوان حکومەتی عێراقی و حکومەتی هەرێم جێبەجێبکرێت، بەڵام حەشدی شەعبی و حزبە شیعیەکان ناهێڵن ئەو رێککەوتننامەیە جێبەجێبکرێت”.

بەبڕوای قاسم شەشۆ ئەگەر رێککەوتنەکەی هەرێم و بەغدا لەسەر شنگال جێ بەجێ بکرایە، ئەوا ئەو مەترسیانەی لەسەر شەنگال هەن دروست نەدەبون و تورکیا نیازی هێرشی بۆسەر شەنگال نەدەبو، لەو ڕوەوە دەڵێت، “ئەگەر رێککەوتنەکەی جێبەجێ بکرایە پێشمەرگە و حکومەتی عێراقی داهاتنەوە شنگال ئەمانەش دەچونەوە و ئەمەی ئێستاش نەدەبو، ئەگەر پەکەکە شنگالی چۆڵ بکردایە تورکیا هێرشی نەدەکرد تورکیا لەبەر پەکەکە هێرش دەکات نەک لەبەر سڤیل و حکومەتی عێراقی، پەکەکە و حەشدی شەعبی بونەتە لایەنێکی ناباش بۆ شەنگال”.

ئەوەشی خستەڕو، “هیوادارم رێککەوتنەکەی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر شنگال جێ بەجێبکرێت تاخەڵک مورتاح بێت، چونکە ئەو رێککەوتنە جێ بەجێبکرێت خەڵکی شنگال 100% مورتاح دەبێت بەکشانەوەی پەکەکە و حەشدی شەعبی لە شنگال رێککەوتنەکە جێ بەجێدەکرێت و ئەمن و ئاسایش جێگیر دەبێت لەسەر شەنگال.”

قاسم شەشۆ جەختیکردەوە، “ڕودانی هەر شەڕێک خراپە بۆ شنگال ئەگەر شەڕ ڕوبدات مەبەستی ئەوان بۆ ئەوەیە شنگال وێران بێت و چۆڵ بکرێت و خەڵکەی ئاوارە بێت ئەوە ئامانجی ئەوانە ئامانجی ئەوان لەبەرژەوەندی شنگال نیە”.

قاسم شەشۆ زیاتر وتی، چەند ڕۆژێکە حەشدی شەعبی هێزێکی زۆری هێناوەتە ناو شنگال دەڵێن “بۆ شەڕی تورکیایە، وەک دەزانرێت قوەتی حەشدی شەعبی قوەتی ئێرانە، بۆیە ئەگەر تورکیا هێرش بکاتە سەر شنگال دەبێتە شەڕی نێوان ئێران و تورکیا ئێمەش دەبینە قوربانی”.

بینینی زیاتر
Back to top button
Close