تایبەت بە رۆژنامەی شكۆى كوردستان-
بانكى جیهانى به هاوكارى وڵاتانى G7 و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، راپۆرتێكى سێ ساڵه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندنى نه‌خشه رێگه‌ی ریفۆرمى ئابووریان داوه‌ته حكومه‌تى هه‌رێم و تیایدا باسى بارودۆخى ئابووریى، دارایى، كارگێڕیى، خه‌رجى و داهاته‌كانى كوردستان كراوه.
به‌پێى راپۆرته‌كه، له كوردستان رۆڵێكى زۆر دراوه‌ته كه‌رتى گشتى له بوارى ئابووریى، بۆیه ئه‌و كه‌رته زاڵه به‌سه‌ر ئابووریى و خه‌رجى گشتی كوردستان 50% كراوه‌ته 30% به‌راورد له‌گه‌ڵ عێراق كه 61%ه.
به‌پێى راپۆرته‌كه، موچه و خانه‌نشینى و پاره‌ى هاوكاریى كۆمه‌ڵایه‌تى و پاڵپشتى نرخى هه‌ندێ كه‌ره‌سته‌ى وه‌ك (كاره‌با، به‌نزین، ئاو و كشتوكاڵ) له 50% بۆ 25% كه‌مكراوه‌ته‌وه و داهاتى باجیش 4.7% بۆ 10% به‌رزكراوه‌ته‌وه.
هه‌رێم له پشتبه‌ستن به هاورده، به‌شێوه‌یه‌كى رێژه‌یى فره ناچه‌شنه؛ بۆشاییه‌كى گه‌وره هه‌یه له‌نێوان داواكاریى به‌رهه‌مهێنانى ناوخۆى به‌رهه‌مه بازرگانییه‌كان له كوردستان و هه‌نارده‌كردنى به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كان ئێجگار سنوورداره، ئه‌مه‌ش خه‌سڵه‌تێكى گشتی ئابووریى ئه‌و وڵاتانه‌یه كه ئابوورى به‌خێوكه‌ر (ره‌یعى) هه‌یه.
له به‌شێكى راپۆرته‌كه‌دا، رونكراوه‌ته‌وه كه له كوردستان كه‌رتێكى دارایى هه‌یه كه به‌باشى دانه‌ڕێژراوه و گه‌شه‌ى نه‌كردوه؛ ژێرخانى دارایى لاوازه و ده‌ستگه‌یشتن به ته‌مویل زۆر سنوورداره به تایبه‌ت بۆ كۆمپانیاى قه‌باره بچووك و مامناوه‌ندییه‌كان و ته‌نیا نزیكه‌ى 5% كۆمپانیاكان پشت به كه‌رتى بانك ده‌به‌ستن بۆ وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌ى كاركردن.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، پێویسته بۆ رێكخستنه‌وه‌ى دارایی و خه‌رجى و داهات سیاسه‌تى ده‌ستپێوه‌گرتن و داڕشتنه‌وه‌ى ئه‌وله‌ویاتى خه‌رجییه گشتییه‌كان وه‌ك پاڵپشتى نرخ بێت؛ ئه‌و كارمه‌ندانه‌شى كه زیاده‌ن، ئاماده بكریًن بۆ كه‌رتى تایبه‌ت له رێگه‌ى مه‌شق و راهێنانه‌وه.
به‌شه‌كێكى دیكه‌ى راپۆرته‌كه، تایبه‌تكراوه به ئاو و ئاشكرا كراوه، كه كه‌مى ئاو تا دێت باوتر ده‌بێت ئه‌م كه‌رته رووبه‌رووى كه‌مى بۆته‌وه، چونكه لێشاویى ئاو بۆ هه‌رێمى كوردستان كه‌بۆته‌وه و كوالیتى ئاوه‌كه‌ش گۆڕاوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داواكاریى له‌سه‌ر ئاو بۆ كشتوكاڵ و ماڵان و پیشه‌سازى له ناویشیاندا بۆ كه‌رتى نه‌وت، تا دێت زیاد ده‌كات.
راپۆرته‌كه‌ى بانكى جیهانى، هۆشداریى ده‌دات له‌وه‌ى له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونى كات، پێده‌چێت كه‌مى ئاو زیاتریش بێت، چونكه له چاوگه‌كان و له سه‌ره‌وه‌ى ئاوه‌كان تا دێت ژێرخانى زیاتر بنیات ده‌نرێن.
له نه‌خشه رێگاكه‌ى بانكى نێوده‌وڵه‌تى، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه سسته‌مى خانه‌نشینى و دڵنیایى كۆمه‌ڵایه‌تى له كوردستان سه‌قامگیر نییه و گرفتى هه‌یه له بوارى رووماڵى نزم و كارا نییه.
هه‌ر له‌باره‌ى خانه‌نشینى ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، كۆى خه‌رجییه‌كانى خانه‌نشینى له كوردستان به نزیكه‌ى 1.3 تریلۆن دینار مه‌زه‌نده كراوه، كه ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌كى به‌رزه به به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانى تر‌ى هاوشێوه‌ى ئابووریى و قۆناغى دیموگرافی ته‌مه‌ن.
له‌باره‌ى سسته‌مى بیمه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى، ئاماژه به‌وه كراوه كه زیاتر له 50% ده‌ستیكار له كوردستان سیسته‌مى بیمه‌ى كۆڵایه‌تى ده‌یانگرێته‌وه و زۆربه‌شیان كارمه‌ندى كه‌رتى گشتین و 50%یان خه‌ڵكى سه‌رووى ته‌مه‌نى 65 ساڵ له هه‌رێم سوودمه‌ندن له موچه‌ى خانه‌نشینى.