ڕۆژنامەکوردستانی

لە بریتانیا زیندانی هەتاهەتایی بەسەر كوردێكدا سەپێنرا

شكۆی كوردستان-

دوای ئەوەی مانگی ئەیلولی ساڵی رابردو گەنجێکی هەرێمی کوردستان کە کۆچبەری وڵاتانی بریتانیا بو، لەلایەن دادگای ئەو وڵاتەوە تۆمەتبارکرا بە دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر کچێکی بریتانی و پاشان کوشتن و پارچەپارچەکردنی تەرمەکەی، دادگا دواین بڕیاری خۆی لەبارەی دۆسییەکە دەرکرد و سزای زیندانیکردنی هەتاهەتایی بەسەر ئەو گەنجەدا سەپاند.

عەزام لە ژورەکەی خۆیدا لۆرین دەکوژێت و پارچەپارچەی دەکات

عەزام مەنگوری تەمەن 24 ساڵ، کۆچبەرێکی کوردی خەڵکی هەرێمی کوردستانە و لە شاری ئێکستەر لە باشوری رۆژئاوای بریتانیا نیشتەجێی بوە، 1ی ئەیلی ساڵی 2020 بەدوای کچێکی تەمەن 32 (سی و دو) ساڵ بەناوی لۆرین کۆکس دەکەوێت و رازی دەکات لەگەڵی بچێتەوە ماڵەکەی. دواتر عەزام لە ژورەکەی خۆیدا لۆرین “دەکوژێت” و پارچەپارچەی دەکات.

لۆرین شتێکی نامۆی کێشاوە کە بوەتە هۆی لەهۆشچونی و دواتر مردنی

عەزام کە ساڵی 2018 داوای پەنابەرییەکەی لەلایەن دەسەڵاتی بریتانیا رەتکراوەتەوە و لە دانپێدانانەکەیدا لە بەردەم دادگای شاری ئێکسیتەر ئاماژەی بەوەکردوە،  “لۆرین شتێکی نامۆی کێشاوە کە بوەتە هۆی لەهۆشچونی و دواتر مردنی”. بۆیە ترساوە و بۆ ماوەی هەفتەیەک لە ژورەکەی جێیهێشتوە.

ناچار بوە تەرمەکەی پارچەپارچە بکات، چونکە ترسی هەبوە پۆلیس بە کوشتنی تۆمەتباری بکات

عەزام دەڵێت، ناچار بوە تەرمەکەی پارچەپارچە بکات، چونکە ترسی هەبوە پۆلیس بە کوشتنی تۆمەتباری بکات و لە بریتانیا دەریبکەن.

لەکاتی دۆزینەوەی تەرمی پارچەپارچەکراوی لۆرین بەزۆر کراسەکەی خرابوە نێو دەمی و خنکێنراوە 

داکاری گشتیی دادگا وتەکانی عەزام بە “درۆ” ناو دەبات و جەخت دەکاتەوە “عەزام خۆی لۆرینی کوشتوە، بەڵگەش ئەوەیە لەکاتی دۆزینەوەی تەرمی پارچەپارچەکراوی لۆرین بەزۆر کراسەکەی خرابوە نێو دەمی، کە ئاماژەیە لەسەر خنکاندنی پێش ئەوەی پارچەپارچە بکرێت”.

بەگوێرەی بڕیارەکەی دادگا عەزام لانی کەم 20 (بیست) ساڵ زیندانی دەکرێت

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بریتانی لەبارەی بڕیاری دادگا لەسەر دۆسییەکەی عەزام باسی لەوەکردوە،  بەگوێرەی بڕیارەکەی دادگا عەزام لانی کەم 20  (بیست) ساڵ زیندانی دەکرێت و چاوەڕێ دەکرێت دوای ئەو ماوەیە بەشێوەی مەرجدار پێداچونەوە بە دۆسییەکەیدا بکرێت.

بینینی زیاتر
Back to top button
Close