شكۆی كوردستان-
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی روسیا به‌گه‌شبینییه‌وه باسی كۆبونه‌وه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت ئێران و وڵاتانی دیكه‌ی به‌شدار له‌رێككه‌وتنه‌كه له‌باره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی 2015 گه‌یشتونه‌ته ئه‌نجامی كۆتایی.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی روسیا توده‌ی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه میخایل ئولیانۆڤ نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی روسیا له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان رایگه‌یاند، ئێران و وڵاتانی به‌شدار له‌و رێككه‌وتنه گه‌یشتونه‌ته چاره‌سه‌ری كۆتایی له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ رێككه‌وتننه‌كه.
میخال ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه، پێداچونه‌وه‌یه‌كیشیان به ئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوی ڤیه‌ننا كردۆته‌وه.
نوێنه‌ره‌كه‌ی روسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه، دو كۆبونه‌وه‌ی رابردو پێشكه‌وتنی باشیان به‌خۆوه بینیوه و تێگه‌شتنی باش هه‌بوه، به‌ڵام هه‌ندێك بابه‌تی دیكه‌ی هه‌ڵپه‌سێردراویش هێشتا وه‌ك خۆیان ماونه‌ته‌وه.
ئاشكراشیكرد، كۆبونه‌وه‌كانی ڤیه‌ننا رۆژی 7-ی ئه‌م مانگه ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه، پسپۆڕانیش سه‌رقاڵی كاری خۆیان ده‌بن بۆ داڕشتنی ره‌شنوسی رێككه‌وتنی ئاینده.