سهربهست عهلى تایبەت بەشكۆی كوردستان – ههولێر
بهپێى ئامارێكى بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان له ماوهى شهش مانگى ڕابردوودا، 586 كهس به تۆمهتى بازرگانى و بهكارهێنانى ماددهى هۆشبهر دهستیگر كراون و دهستبهسهر 358 کیلۆگرام و 552 گرام ماددەی هۆشبەردا گیراوه.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانى ههولێر ڕایگەیاند، لە شەش مانگی رابردوودا 586 کەس بە تۆمەتی بەکارهێنان یان بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر لە سنووری پارێزگای هەولێر دەستگیرکراون و دەستبەسەر چەندین جۆری ماددەی هۆشبەریشدا گیراوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئەمڕۆ کە هاوکاتە لەگەڵ رۆژی جیهانی بەڕەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، ئاماری شەش مانگی رابردووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: “لە شەش مانگدا 586 تۆمەتبار بەهۆی تاوانەکانی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون، لەو ژمارەیەش 292 تۆمەتبار سزا دراون”.
بە گوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە، لە ئێستادا 294 تۆمەتبار لە ژێر لێکۆڵینەوەن.
هاوکات لە ماوەی ئەو شەش مانگەدا دەستگیراوە بەسەر 358 کیلۆگرام و 552 گرام ماددەی هۆشبەر کە لە ماددەکانی هێرۆین، کریستاڵ، تلیاک و حەشیش و جامیکا پێکهاتوون. لەگەڵ 952 حەبی هۆشبەر.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان داوا لەو کەسانە دەکات کە بازرگان و بەکارهێنەری ماددە هۆشبەرەکانن دوور بکەونەوە لەو کارە قێزەون و ترسناکە و چارەنووسی خۆیان بپارێزن کە لەئەنجامدا دەستگیر دەکرێن و ڕێکكاری یاسایی توند لەبەرامبەریان دەگیرێتەبەر.