شكۆی كوردستان-
شاندێکی باڵای ئەمنی به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری ناوخۆی عێراق و به فه‌رمانی مسته‌فا كازمی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بەمەبەستی ئاگاداربون لە لێكۆڵینه‌وه‌كانی روداوه‌كه‌ی گوندی ئەلبودۆر له تکریت گەیشتە شارەکە، وتەبێژی فەرماندی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراقیش رایگه‌یاند، له چه‌ند رۆژی داهاتودا تۆڵه‌ی كوشتنی ئه‌و خێزانه ده‌كه‌نه‌وه.
تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، به فه‌رمانی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، شاندێکی باڵای ئەمنی به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری ناوخۆ بەمەبەستی ئاگاداربون لە روداوه‌كه‌ی گوندی ئەلبودۆر له تکریت گەیشتە شارەکە، پلانێكی تۆكمه‌ش ئاماده‌كراوه بۆ تۆڵه‌سه‌نده‌وه‌ی له بكوژانی ئه‌و خێزانه‌ی بونه قوربانی ده‌ستی داعش.
ئامانجی سه‌ردانه‌كه بۆ زانینی چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چونی لێكۆڵینهوهكانە لەو روداوە
ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجی سه‌ردانه‌كه بۆ زانینی چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چونی لێكۆڵینه‌وه‌كانی روداوی كوشتنی 7 (حەوت) ئەندامی یەک خێزانە لە گوندێكی ته‌كریت، زانینی ئه‌و بۆشایه ئه‌منیه‌ی له‌و ناوچه‌یه‌دا دروستبون.
چه‌كدارانی داعش ئه‌و روداوه قێزه‌ونه‌یان وه‌ك كاردانه‌وه‌یك ئه‌نجامداوه كاتێك دانشتوانی گونده‌كه رهتیانكردوەتهوه هاوكارییان بكه‌ن
تەحسین خەفاجی باسی لەوەشکرد، “چه‌كدارانی داعش ئه‌و روداوه قێزه‌ونه‌یان وه‌ك كاردانه‌وه‌یك ئه‌نجامداوه كاتێك دانشتوانی گونده‌كه رهتیانكردوەتهوه هاوكارییان بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و ناوچه‌یه”.
دوێنێ ھەینی ژمارەیەک چەکداری نەناسراو کە جلوبەرگی سەربازییان پۆشیبو، هه‌ڵیان كوتایه سەر ماڵێک لە شارۆچکەی ئەلبودۆر له تکریت، حەوت ئەندامی خێزانێك کوژران و دوا له كوژراوه‌كان ئافرەتن، چەکدارەکان دواتریش هەڵهاتون.