نێودەوڵەتیکوردستانی

کۆبانێ: ئەنجامدەرانی هێرشه‌كه‌ی ئەنقەرە بە ناوچەکانی ئێمەدا تێنەپەڕیوون

شکۆی کوردستان-ڕۆژئاوا

فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای
دیموكرات (هەسەدە) لەبارەی هێرشەكەی ئەنقەرە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت” ئەنجامدەرانی هێرشه‌كه‌ی ئەنقەرە بە ناوچەکانی ئێمەدا تێنەپەڕیوون”.
مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، ئەمشەو چوارشەممە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی (ئێکس) راگەیاند” ئەنجامدەرانی هێرشی ئەنقەرە بە ناوچەکانی ئێمەدا تێنەپەڕین، وەک بەرپرسانی تورکیا بانگەشەی بۆ دەکەن و ئێمەش لایەنێکی ململانێی ناوخۆی تورکیا نین و هانی پەرەسەندنی نادەین”.
دەشڵێت” تورکیا بە دوای بیانوودا دەگەڕێت بۆ شەرعیەتدان بە هێرشە بەردەوامەکانی بۆسەر ناوچەکانمان و دەستدرێژییەکی سەربازی نوێ دەستپێبکات و ئەمەش نیگەرانی قووڵمان بەرزدەکاتەوە”.
کۆبانێ ڕاشیگەیاندووە” بە ئامانجگرتنی ژێرخانی ئابووری و سەرچاوە ئابوورییەکانی ناوچەکە و شارە دانیشتووەکان تاوانی جەنگە و پێشتریش شاهیدی ئەوە بووین، هەر لەبەر ئەم هۆکارە داوا لە لایەنە گەرەنتیکارەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین کە هەڵوێستی گونجاو سەبارەت بەم هەڕەشە دووبارەبووانە بگرنەبەر و ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا مسۆگەر بکەن”.
پەیامەکەی مەزڵوم کۆبانێ لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا ئاماژەی بەوەکرد کە لە ئەنجامی بەدواداچوونی هێزە ئەمنییەكانیان هەردوو هێرشبەرەكەی ئەنقەرە لە “سووریا هاتوون و پێشتر مەشقیان كردووە”.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close