نێودەوڵەتیکوردستانی

ئەڤین جومعە سەرۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەرێمی جەزیرە : تورکیا لە هەوڵی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکەمانە


شکۆی کوردستان / ڕۆژئاوا


ئەڤین جومعە سەرۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەرێمی جەزیرە لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند : کە ئەوە چوار ساڵ تێپەڕی بەسەر داگیرکردنی ( گرێ سپی و سەرێ کانی) تاوەکو ئێستا بەردەوامە لە داگیرکردن و هێرش بردن ئامانجی ئەوان گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکەیە ، لەسەرێ کانی تەنها ٤٧ کەس مانەوە بەهەزاران کەس ئاوارەبوون و دەربەدەربوون ، ئەمە جگە لەوەی بەسەدان کەس تاوەکو ئێستا هاتونەتە کوشتن و بریندارکردن و بەهەزاران کەسيش کۆچیان کرد هەموو ئەوانە لەماوەی ئەو چوارساڵەدا تۆمارکراوە و بەڵگەدارکراوە و لێرەشدا بە بەڵگەی سەلمێنراو ئەو پێشێلکاریانە ئاگاداری نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان کراوە لەهەر ناوچەیەک هەرچی ئەو پێشێلکاریانە کرابێ ئەوە هەمووی پێشێلی مافی مرۆڤە ..

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close