نێودەوڵەتی

ئەمریکا پلانێک بۆ چارەسەری کێشەی ئیسرائیل و حەماس ئاشکرادەکات

شکۆی کوردستان-

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، کە بۆ کۆتاییھێنان بە کێشەی ئیسرائیل و فەڵەستین، دەستیانکردووە بەکارکردن بۆ بونیادنانی دوو دەوڵەتی جیا.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا لە نیودەلھیی پایتەختی ھیندستان رایگەیاند، رووداوەکانی حەوتی مانگی رابردوو دەریانخست، کە کێشەی ئیسرائیل و فەڵەستین، پێویستی بە ئاشتییەکی گشتگیرە، بۆئەوەش ئەمریکا دەستیکردووە بە کارکردن لەسەر پڕۆژەی بونیادنانی دوو دەوڵەتی جیا بۆ ئیسرائیل و فەڵەستینییەکان.

ئەوەی ئەمەریکا کاری لەسەر دەکات، گەڕانەوەیە بۆ پرۆژەیەکی شەست ساڵ لەمەوبەری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.

ساڵانی ٦٠کانی سەدەی رابردوو، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە بڕیارنامەی ژمارە ٢٤٢، پێشنیازی دروستکردنی دوو دەوڵەتی دراوسێی بۆ فەڵەستین و ئیسرائیل پەسەند کرد، بە پێی پێشنیازەکە دەوڵەتی ئیسرائیل لەسەر ٧٨٪ی خاکی مێژوویی فەڵەستین و دەوڵەتی فەڵەستینیش لەسەر ٢٢٪ی خاکەکەی دروستدەکرێت و کەناری رۆژئاوا و کەرتی غەززەش دەبن بە بەشێک لە دەوڵەتی فەڵەستین و قودسی رۆژھەڵاتیش پایتەختی دەوڵەتەکە دەبێت.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close