نێودەوڵەتیکوردستانی

مەسرور بارزانی: لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق تێگەیشتنی باش هەبووە و ئەگەری دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت هەیە

شکۆی کوردستان-
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی سەردانی وەزیری نەوتی عێراق بۆ هەرێم و ناوەرۆکی کۆبونەوەکانیان ئەم زانیارییانەی خوارەوەی ئاشکراکرد:
???? كۆبونەوەیەكی باشمان هەبوو لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق، كە لەهەمان كاتدا جێگری سەرۆك وەزیرانیشە.
???? ئەوەی لەسەر هەرێم بووە لەڕووی كاری تەكنیكی یان یاسایی، هەرچی ئەركی سەر حكومەتی هەرێمی كوردستان بووە جێبەجێ كراوە.
???? دەمێنێتەوە سەر ئەوەی مافەكانی خەڵكی كوردستان كە لە دەستوردا هاتووە ئەوانیش رێز لەو مافانە بگرن‌و جێبەجێیان بكەن.
???? قسەی زۆر كرا لەسەر ئەوەی هەرێم ئەركی چییەو مافی چییە، داواكارییەكانی ئێمەش لە حكومەتی فیدراڵی بۆ رێزگرتن لە مافە دەستورییەكانی هەرێم، بەتایبەتی دابینكردنی شایستە داراییەكانی خەڵكی هەرێم.
???? چەند مانگێكە خەڵكی هەرێم موچەكانیان دواكەوتوە، بەڵام هۆكارەكەی حكومەتی فیدراڵی بەغداد بووە.
???? داوامان كرد ئەم كێشانە كۆتاییان پێ بێت، چیتر شایستە دارییەكانی خەڵكی كوردستان دوانەكەوێت.
???? لە قسەكردندا گەیشتینە زۆر تێگەیشتنی باش، ئەوان گوتیان دەگەڕێینەوە بۆ ئەوەی دوا بڕیار لەسەر پێشنیارەكان بدەین.
???? من ئومێدم زۆرە ئینشاڵا بگەینە ئەنجامێكی باش‌و وەڵامێكی باشیش بۆ خەڵك هەبێت.
???? ئەگەری هەناردەكردنەوەی نەوت هەیە، بەڵام دەبێت مافەكانی هەرێمی كوردستان بەپێی دەستور رەچاوبكرێت.
???? جگە لە نامە، من لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی حكومەتی فیدراڵی قسەم كردووە ناردنی 700 ملیار دینارەكە، ئەوان باسی ئەوەیان كرد كە ئێمە وەختی خۆی داوای شەش مانگمان كرد كە ئەو بڕە پارەی ئەو شەش مانگەی لەمساڵدا ماوە بۆ خەڵكی دابین بكەن، ئەوان بۆ سێ مانگ بڕیاریاندا، رەقەمەكەش ئێمە داوای 800 ملیارمان كرد، ئەوان بڕیاریاندا لەسەر 700 ملیار دینار.
???? بۆ سێ مانگەكەی تر دیسان ئێمە قسەمان كردووە، وتیانە بۆ مانگی 12 دەبێت جارێكی تر حسابات پاكتاو بكرێت بۆ ئەوەی بزانن چی ماوە دابینی بكەن، ئیتر ئێمە چاوەڕێی ئەوە دەبین‌و ئەوانیش بەڵێنەكانی خۆیان جێبەجێ بكەن.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close