شکۆی کوردستان-
وه‌فدێكی بانكی ناوه‌ندیی عێراق له دوبه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی بانكی یه‌ده‌گی فیدراڵی و وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا كۆبووه‌وه و بەپێی زانیارییەکان گەیشتونەتە ئەم خاڵانەی خوارەوە:
???? نوێنه‌رانی بانكی یه‌ده‌گی فیدراڵی و خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا هه‌وڵه‌كانی بانكی ناوه‌ندیی عێراقیان له ساڵی 2023دا به‌رز نرخاند بۆ پابه‌ندبوونی سیستمی بانكیی عێراق.
????كۆبونه‌وه‌كان كۆمه‌ڵێك رێككه‌وتنی لێكه‌وته‌وه تایبه‌ت به پاڵپشتیكردن له سیاسه‌ته‌كانی بانكی ناوه‌ندیی عێراق به ئاڕاسته‌ی پشتیوانیكردنی بانكه‌كانی عێراق بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بانك و دامه‌زراوه داراییه بیانییه‌كان و رۆشتنی پله به‌پله به ئاڕاسته‌ی به‌هێزكردنی باڵانسی پێشوه‌خته‌ی ئه‌و بانكانه، ئه‌مه گونجاوه له‌گه‌ڵ ئه‌و پلانه‌ی كه پێشتر بانكی ناوه‌ندیی عێراق رایگه‌یاندووه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قۆناغ به‌قۆناغی پشتبه‌ستن به پلاتفۆرمی ئه‌لیكترۆنی، كه له ساڵی داهاتوودا كۆتایی دێت و كاره‌كه‌ی كورت ده‌بێته‌وه له پرۆسه‌كانی تۆماری حه‌واڵه‌ی دارایی بۆ مه‌به‌ستی كۆنترۆڵ و وردبینیی و شیكاریی.
????بانكی ناوه‌ندیی عێراق سوربوونی خۆی نیشاندا له‌سه‌ر پاڵپشتیكردن له بانكه عێراقییه‌كان و به‌هێزكردنی توانا‌و ئاماده‌كردنیان بۆ كاركردن به‌گوێره‌ی رێوشوێنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
????له‌گه‌ڵ بانكی یه‌ده‌گی فیدراڵ و خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا رێككه‌وتن كرا له‌سه‌ر دابینكردنی داواكارییه‌كانی بانكی ناوه‌ندیی عێراق بۆ دراوی كاش (دۆلار) له ساڵی 2024دا.
???? له كۆبونه‌وه‌كاندا ژماره‌یه‌ك لێكتێگه‌یشتن كرا به ئاڕاسته‌ی بنیادنانی توانای بانكه‌كانی عێراق و پابه‌ندبوونیان به ستاندارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه.