شکۆی کوردستان-ڕۆژئاڤا
ئەمڕۆ شەممە، جارێکی دیکە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیای داگیرکەر هێرشە ئاسمانییەکانیان بۆسەر شارەکانی ڕۆژئاڤای کوردستان دەستپێکردەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری شکۆی کوردستان، هەریەک لەناوچەکانی تربەسپی و دێریک لەڕۆژئاڤای کوردستان لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە بۆمباران کراون.
هەر لەو هەڵمەتە ئاسمانییەدا، کێڵگەیەکی نەوت لە تربە سپی ڕۆژهەڵاتی قامیشلۆ بۆمباران کراوە، دوو جاریش هێرشکراوەتە سەر ناوچە شوێنەوارییەکانی گوندی باکەروان لەدێریک.
هەروەها، سێ هێرشی ئاسمانی دیکە کراوەتە سەر شارۆچکەی جل ئاغا و تا ئێستا زیانە گیانییەکانی نازانرێت.