نێودەوڵەتیکوردستانی

بێریڤان محمد : هەڕەشە و رەخنەکان گوڕوتینتریان کردم

دیمانەی: هاوژین شکور /گەرمیان

هونەری وێنەكێشان لە ئێستادا لە ئاستێكی گەشەسەندوودایە و ئەگەرچی هەموو هونەرەكان لە رابردوودا بۆ كچان سەخت بوو، بەڵام لە ئێستادا كچان لە نێو بەشەكانی هونەرەجوانەكاندا جێگای پەنجەیان دیارە.
بێریڤان محمد ڕەشید كە یەكێكە لە هونەرمەندەشێوەکارەکانی دەڤەری گەرمیان لە سایتی شکۆی کوردستانەوە باسی ئەزموون و پرۆژەی کاری داهاتوی دەکات

1-لەكەیەوە دەستت بەكاری هونەری كر دووە؟
ھەرلەمنداڵیەوە خولیای وێنە کێشانم ھەبووە ، ھەر ئەو خولیایەم بۆ ھونەر وای کرد زیاتر گرنگی پێ بدەم و بچمە ناو بوارەکەوە
1-لەكەیەوە دەستت بەكاری هونەری كر دووە؟
تاچەند ئاستەنگی لەپێش کارەهونەرییەکانتەوە دروستبوو؟
بيگومان ئەم كارەش هەر وا ئاسان نيە بۆكچ
من سوپاسي خيزانەكەم دەكەم لەسەرەتاوە هاوكارمبون وپشتگيريان کردوم .
ھەربۆیشە توانیم بچمە ( پەیمانگای ھونەرە جوانەکان ) لەوێ بەشێوەیەکی ئەکادیمی پەرە بەبەھرەکەم بدەم و زیاتر خزمەت بەھونەر بکەم .
سەرەڕای ئەوەی لەساڵی 2018
دوو تابلۆی ئيرۆتيكم ڕەفز كران لەزانکۆی گەرمیان
ڕووبەڕووی ڕەخنە و هەڕەشەی زۆر بوومەوە بەڵام ئەمە هەرگیز ساردی نەکردمەوە لەکارەکەم بەڵکو بەگڕوتینێکی زیاترەوە بەردەوامم

2-بەشداری چەند پێشانگات کردووەو ئەو تابلۆیانە زیاتر باس لەچی ئەکەن لەپێشانگاکە نمایشکران؟
بەژداری چەندین پێشانگای ھونەری شێوەکاریم کردوە لە ( کوردستان و عێراق) وە خاوەنی چەندین پێزانین و ڕێز لێنانم .تابلۆکانم زیاتر باس لە نرخ و بەھای ئافرەت و جوانیەکانی و ئازارو نەھامەتیەکانیان دەکات ، ھەوڵ دەدەم لەڕێگەی تابلۆکانمەوە زیاتر ڕێزو شکۆی ژن بەرز بنەرخێنم لەکۆمەڵگا ، ھەروەھا ساڵی ٢٠٢٣ ھەوڵم دا گروپێکی ھونەری ژنان بەناوی ( گروپی ھونەری ھێڵ ) دابمەزرێنین .لەئەنجامی ئەو فەراغە ھونەرییەی کەلە( کەلاردا ) ھەیە . ھەروەھا گروپەکە تایبەتە بەژنان
هەوڵ دەدەم لەداهاتودا كارەکانمان زیاتر گرنگی بدەین بەو ژنە هونەرمەندانەی پةراويز خراون
4- پرۆژەی داهاتووت چیە ؟
لەداھاتوودا گروپی ھونەری ھێڵ چالاکییەکی شێوەکاری ھاوبەشی ھەیە

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close