نێودەوڵەتیکوردستانی

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق هێرشەکەی سەر سلێمانی دەخاتە ئەستۆی تورکیا و دەڵێت هەڵوێستی یەکلایکەرەوەمان دەبێت

شکۆی کوردستان-

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ڕایدەگەیەنێت بەرپرسیارێتی هێرشەکەی سەر فرۆکەخانەی سلێمانی لەئەستۆی تورکیادایە

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هێرشەکەی سەر فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەرپرسیارێتییەکەی لەئەستۆی تورکیادایەو لەئەگەری رانەگرتنی ئەو دەستدرێژیانە هەڵوێستی یەکلاکەرەوەو توندمان دەبێت.

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق سەبارەت بە هێرشەکانی سەرفرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەدا، لە کاتێکدا ئێمە ئەم هێرشانە بۆ سەر عێراق و سەروەرییەکەی ئیدانە دەکەین، دووپاتی دەکەینەوە کە هیچ پاساوێکی یاسایی نییە بۆ ئەوەی هێزەکانی تورکیا بە بیانووی بوونی هێزی دژبەر لەسەر خاکی عیراق درێژە بە تۆقاندنی هاووڵاتییانی مەدەنی بدات.

دەشڵێت “داوا لە حکومەتی تورکیا دەکەین بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت و بە فەرمی داوای لێبوردن بکات بۆ ئەو کارانە و راگرتنی ئەم دەستدێژییانە و چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانیان بە بە دیالۆگ لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان. لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی ئەم هێرشانە، هەڵوێستێکی یەکلاکەرەوەمان دەبێت بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی”.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close