نێودەوڵەتیکوردستانی

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا: هێرشەکەی سلێمانی لەژێر لێکۆڵینەوەدایە

شکۆی کوردستان-

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا راگەیاند، “رۆژی هەینی هێرشکراوەتە سەر کاروانێکی ئۆتۆمبێل لە سلێمانی و لەنێو کاروانەکەدا سەربازی ئەمریکیش هەبون، بەڵام هەمویان سەلامەتن و ئێستا لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە دەکرێت.”

ئاوێنە: فلیپ ڤێنتورا، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا سەبارەت بە هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی، بە روداوی راگەیاند”ئێمە پشتڕاستیدەکەینەوە کە رۆژی هەینی، هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر کاروانێکی ئۆتۆمبێل لە سلێمانی هەبوەو لەنێو کاروانەکەدا سەربازی ئەمریکی هەبون.”

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا وتوشیەتی”دەتوانین پشتڕاستیشی بکەینەوە کە هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبوەو ئێستا هێرشەکە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.”

 ئاماژەی بەوەشداوە، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بەتوندی لە دژی هەر کردەوەیەکە کە دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر سەلامەتی و ئاسایشی هێزەکانی ئەمریکا.

هەروەها فلیپ ڤێنتورا، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا وتوشیەتی”جەخت لەوەدەکەمەوە کە هێزەکانی ئەمریکا بۆ پشتیوانیکردن لە هاوبەشە لۆکاڵییەکانمان بۆ تێکشکاندنی یەکجاری داعش لە عێراق و سوریا دەمێننەوە.”

هەروەها جۆی بوچینۆ، وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا بە رۆژنامەوانانی وت “سێ ئەمریکیش لەگەڵ ئەو کاروانە بون کە لە سلێمانی کراونەتە ئامانجی هێرشەکە، هیچ کەسێک بریندار نەبوە.”

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close