نێودەوڵەتیکوردستانی

رێحان لۆقۆ وتەبێژی کۆنگرەی ستار : ئامانج و هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ ژنان و منداڵان و خەڵکی سڤیلە


شکۆی کوردستان – ڕۆژئاوا
رێحان لۆقۆ وتەبێژی کۆنگرەی ستار لەلێدوانێکیدا ڕایگەیاند : ئێمە وەک ڕێکخستنی ژنان لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان گردبووینەوە و کەمپینی ئازادی بۆ ڕێبەر ئۆجەلان ڕادەگەیەنین کە زیاتر لە ٢٥ ساڵە ئەو فشارە دەروونیە لەسەر ڕێبەرمان هەیە و بەردەوامە بەبیانووی جیا جیا ناهێڵن ڕێگرن لەوەی پارێزەر و کەس و کاری بیبینن ، چونکە دەزانن ڕێبەرمان پڕۆژەی ئاشتەوایی و نەتەوەیی هەیە بۆ هەموو جیهان نەک تەنها بۆ نەتەوەی کورد، دەوڵەتی داگیرکەر ڕێگەنادات پڕۆژەی ئازادیخوازی سەربگرێ بەپێچەوانەوە دەیانەوێت ئەو داگیرکارییەیان لەسەر وڵاتان لەسەر میللەتی کورد لەسەر ژنان و منداڵان بەردەوام بێت بۆیە پێویستە هەموو چین و توێژێک پشتگیری لە پڕۆژەو کەمپینی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ بکات ، بەداخەوە ئێستا دەبینین دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕەوایەتی بەخۆی داوە کە ڕۆژانە هێرش دەکاتە سەر ڕۆژئاواو شەنگال و هەرێمی مێدیا و مەخمورو سلێمانی و لە هەموو هێرشەکانیاندا ئامانجی منداڵان و ژنان دەگرن ، بەداخەوە بەرامبەر هەموو ئەو هێرش و داگیرکارییە ڕای گشتی و جیهان بێ دەنگن گوایە ئەوانە داکۆکی لەمافی مرۆڤ و ژنان و مندآڵان دەکەن ، بێ دەنگی ئەوان بەواتای شەریکی و هاوبەشی ئەوانە لەگەڵ ئەو هێرشانەی تورکیا ، شەریکن لەو کۆمەڵکوژیانە شەریکن لەو دەست درێژیانەی کە دەکەنە سەر هەرێمەکەمان ..
ئەو کەمپینەی کە ئێستا ئێمە دەستمان پێ کردووە کەمپینێکی نێودەوڵەتیە لە هەموو ئاست و چین و توێژێک بەشدارە تێیدا ، وەک شۆڕشی ژن دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ کەمپەینی ئازادی فیزیکی بۆ ڕێبەرمان ئاپۆ ، بۆیە نامانەوێت کەس بێ دەنگ بێ لەو هەڵوێستە مەزنە ..

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close