نێودەوڵەتی

نەتەوە یەكگرتوەكان: ئێران هەشت هێندەی بڕی رێگەپێدراو یۆرانیۆمی پیتاندوە

شكۆی كوردستان-
دامەزراوەی چاودێری ئەتۆمی سەربە نەتەوە یەكگرتوەكان بڵاویكردەوە، كۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوامە لەپیتاندنی یۆرانیۆم و تائێستا هەشت هێندەی بڕی رێگە پێدراو لە رێككەواتنە ئەتۆمییەكەی 2015 زیاتر یۆرانیۆمی پیتاندوە.

بەگوێرەی رێككەوتنە ئەتۆمییەكەی 2015-ی نێوان ئێران و وڵاتە گەورەكانی جیهان، كۆماری ئیسلامی ئێران بۆی نیە لە 202.8 كیلۆگرام زیاتر یۆرانیۆم بپیتێنێت.

بەگوێرەی زانیارییەكانی ئەو دامەزراوەیە، تا 20-ی ئایار كۆماری ئیسلامی ئێران توانیویەتی هەزار و 571 كیلۆ یۆرانیۆم بپیتێنێت.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close